خەندان- سۆران کەریم
لە نۆ مانگی ڕابردوودا، تەنها لە سنووری گەرمیان (266) ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوەو،کە بەهۆیانەوە (36) کەس گیانی لەدەستداوه و (273)کەسی دیکەش برینداربوون.
ملازمی یەک کارزان مەجید، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان بۆ خەندان، ڕاگەیاند:" بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان، لە نۆ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا، (266) ڕووداوی هاتوچۆ لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ڕوویانداوه".
بەپێی ئامارەکە، بەهۆی ئەو ڕووداوانەی ئەمساڵەوە (36) کەس گیانیان لەدەستداوە و (273) کەسی دیکەش برینداربوون، ملازم کارزان، وتیشی :" لە چاو ساڵی ڕابردوودا ڕووداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە".
رونیشکردەوە، ڕووداوەکان (96)یان لە ناو شارەکاندا ڕوویانداوە و (170) دیکەش لە دەرەوەی شار بوون، جۆری ڕووداوەکانیش بریتین لە پێکدادان و شێلان و وەرگەڕان.
بەرپرسەکەی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشی خستەروو کە، لە هاتۆچۆی ئیدارەی گەرمیان لە نۆ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە (82) هەزار (866) چالاکی جۆراوجۆر تۆمارکراون کە بریتی بوون لە نەبوونی مۆڵەتی شۆفێری و تۆمارەکانی کامێرای چاودێری و دەستگیرکردن و لێخورینی خێرا، وتیشی "لە ماوەی ئەمساڵدا بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان زیاتر لە(13) هەزار مۆلەتی داوە بە شۆفێران، بەجۆرێک چوار هەزار و(964)مۆلەتی گشتی و دووهەزار و600ی مۆڵەتی تایبەت و شەش هەزار و 403 مۆلەتی ماتۆر سکیل بووە".
- 04-10-2013