بەراورد بە هەڵبژاردنی 2010ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستاندا تەنها دوو قەوارەی سیاسی دەنگەکانیان زیادیکردووە و قەوارەکانی تر دەنگەکانیان کەمیکردووە.
لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستاندا کە 21ی مانگی ڕابردوو ئەنجام درا، تەنها هەردوو قەوارەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان ژمارەی دەنگەکانیان زیادیکردووە.
لەم هەڵبژاردنەدا پارتی دیموکراتی کوردستان توانیویەتی 743 هەزار و 984 دەنگ بەدەستبێنێت لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا کە لە 7ی ئازاری 2010 بەڕێوەچوو پارتی 670 هەزار و 965 دەنگی بەدەستهێنا.
ئەمەش جیاوازی دەنگی قەوارە سیاییەکانە لە هەردوو هەڵبژاردندا.
لە هەڵبژاردنی ساڵی 2010 دا پارتی دیموکراتی کوردستان (670965) دەنگی بەدەستهێنا و لە هەڵبژاردنی ساڵی 2013 دا (743984) دەنگی بەدەستهێناوە. بەم پێیەش پارتی دیموکراتی کوردستان (73019) دەنگی زیادکردووە.
لە هەڵبژاردنی ساڵی 2010 دا بزووتنەوەی گۆڕان (425793) دەنگی بەدەستهێنا و لە هەڵبژاردنی ساڵی 2013 دا (476736) دەنگی بەدەستهێناوە. بەم پێیەش (50943) دەنگی زیادکردووە.
لە هەڵبژاردنی ساڵی 2010 دا یەکێتی نیشتمانی کوردستان (397929) دەنگی بەدەستهێنا و لە هەڵبژاردنی ساڵی 2013 دا (350500) دەنگی بەدەستهێناوە. بەم پێیەش (47429) دەنگی کەمکردووە.
لە هەڵبژاردنی ساڵی 2010 دا یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان (214222) دەنگی بەدەستهێنا و لە هەڵبژاردنی ساڵی 2013 دا (186841) دەنگی بەدەستهێناوە. بەم پێیەش (27381) دەنگی کەمکردووە.
لە هەڵبژاردنی ساڵی 2010 دا کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان (144987) دەنگی بەدەستهێنا و لە هەڵبژاردنی ساڵی 2013 دا (118574) دەنگی بەدەستهێناوە. بەم پێیەش (26413) دەنگی کەمکردووە.
- 04-10-2013