ماڵی خۆنەخۆر بۆ چەکمەبۆر.
ماڵی نەخۆری بۆ چەکمەسووری.
چەکمەبۆر یان چەکمەسوور: بەکزادەی نابووت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) کەسێک پیسکە بێت و دڵی نەیەت ماڵی خۆی بخوا کە مرد کەسوکارەکەی هەموو ماڵەکەی بەشدەکەن و بۆی دەخۆن. ئەو ماڵەی هەیەتی بۆخۆی کەڵکی لێنابینێت بەڵکو کەسانی تر دەستیان پێیدا ڕادەگات و کەڵکی لێدەبینن.[1]