کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,343
وێنە
  123,517
پەرتووک PDF
  22,050
فایلی پەیوەندیدار
  125,018
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,934
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,356
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,660
عربي - Arabic 
43,635
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,455
فارسی - Farsi 
15,586
English - English 
8,502
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,024
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,805
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,507
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
899
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,496
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,929
نەخشەکان 
251
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,038
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,633
کورتەباس 
22,097
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
19
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,269
PDF 
34,621
MP4 
3,821
IMG 
232,780
∑   تێکڕا 
272,491
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئەمساڵ هەورامان گوێزی کەمبوو
پۆل: ئامار و ڕاپرسی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەمساڵ هەورامان گوێزی کەمبوو
ئەمساڵ هەورامان گوێزی کەمبوو
باخەوانەکانی #هەورامان# ئاماژە بەوە دەکەن، ئەمساڵ بەرهەمی دار#گوێز#ەکانیان وەک ساڵانی پێشوو نییه و بەرهەمی کەمی هەبووە، بۆیە ڕەنگە ئەمساڵ هەرێمی کوردستان پێویستی بەوەبێ لەدەرەوە گوێز هاوردە بکات.
ئێستا وەرزی تەکاندنی گوێزە لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لەناوچەی هەورامان، خاوەنی باخەکان خەریکی چنینەوەی بەرهەمی ئەمساڵیانن، بەڵام دەڵێن: باخەکانیان بەرهەمی کەمترە لەچاو ساڵانی پێشوو.
لەناوچەکەدا گوێزی هەورامان بەناوبانگە و کورد لە مێژە وتوویەتی: گوێزی هەورامان بەدەست دەشکێ ئەوەش وەک وەسفکردنی باشی جۆرەکەی و ناسکی گوێزەکە.
هەورامان دیوی کوردستانی عیراق لەدامێنی زنجیرە چیای #سورێن#دایە لە باکووری خۆرهەڵاتی شاری #هەڵەبجە#ی شەهید لە پارێزگای #سلێمانی#، سروشت و ژینگەی هەورامان دەوڵەمەندە بەدارستان و بەشی هەرە زۆری بەدەستی دانیشتووانی ناوچەکە نێژراون، داری گوێز بەرچاوترین درەختە له و ناوچەیە.
پەیامنێری ئەنادۆڵ بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر گوێزی ناوچەکە، سەردانی ناوچەی هەورامانی کردوە، بەشی زۆری باخەوانەکان وتوویانە بەرهەمی ئەمساڵیان کەمە.
بەگوێرەی ئاماری فەرمانگەی کشتوکاڵی هەڵەبجەی شەهید، نزیکەی 16 هەزار داری گوێز لەناوچەی هەورامان هەن، بەڵام ئامارێکی تەواو لەبارەی ئاستی بەرهەمی ساڵانەی گوێزی ناوچەکە لەبەردەست نییە.
هۆشیار حەمەسەعید، باخەوانێکی گوندی وەزەنێ وتی: هەورامییەکان ناتوانن دەستبەرداری باخداری گوێز ببن، چونکە هەورامان هەڵکەوتەی جوگرافیاکەی وەهایە بۆ گوێز ژینگه و هەوای زۆر لەباره و تێیدا گەشە دەکات هەروەها بەرهەمی چاکی هەیە.
بەڵام باخدارەکانی هەورامان بەنیگەرانییەوە دەڵێن: ئەمساڵ دارگوێزەکانیان بەرهەمی کەمە، بێساران هەورامی باخەوانێکی ناوچەی هەورامانە وتی، ساڵانە دارگوێزەکانمان ڕووبەڕوی چەندین گرفت دەبنەوە، لەوانەش خزمەت نەکردنی ئەو دارانەیە لەلایەن فەرمانگەی کشتوکاڵ، بۆیە کرم و نەخۆشیی بوونەتە هۆی وشککردنی دارگوێزەکان، هەروەها هاتنی بەراز بۆ ناو باخەکان کێشەیەکی دیکەی ئێمەیە.
بێساران هەروەها وتی: ئەمساڵ ساڵەکەی باش نەبوو بۆ گوێز، بەرهەمی گوێز کەمە بەهۆی ئەوەی بەهارو زستان، تەرزه و باران بەرەکەی بە کۆرپەیی وەراند.
هەورامییەکان گوێز لەگەڵ زۆر خواردندا بەکار دەهێنن، بەتایبەتی ژەمی بەیانیانیانه و شەوانی زستانیش وەکو چەرەز لەگەڵ قەزوان، تووی وشککراو و مێوژ لەمیوانداریی و کۆڕی شەوان پێشکەش دەکرێن.
ساڵانە لەسەرەتای مانگی 10- تشرینی یەکەم- دا هەورامییەکان دەست بەتەکاندنی گوێز دەکەن و پێی دەڵێن: کاتی شەنێ ئەوەش کارێکی ئاسان نییه و کەسانی تایبەت هەیە بۆ تەکاندنی گوێز، بەگوێز تەکێنەر دەوترێ شەنێر شەنێر دارێکی درێژ کە نزیکەی حەوت مەترە دەگیرێت بەدەستەوه و بەدار گوێزدا هەڵدەزنێ.
هەموو کەس ناتوانێ شەنێری بکا، سوهەیب حەمەفارس دەڵێت، ماوەی 16 ساڵە خەریکی ئەو کارەیە، دوای هاتنە خوارەوەی لەسەر یەکێ لەدارگوێزە بەرزەکان وتی: هەموو کەسێ ناتوانێ ئەم کارە بکات، چونکە تایبەتمەندی خۆی هەیه و ڕاهاتنە لەسەر کارەکە، مەرجی یەکەمی ئەو کەسەش پێویستە لەبەررزایی نەترسێ و کێشی لاشەی سوکبێ تا بتوانێت بچێتە سەر داران و نەبێتە هۆی شکاندنەوەی چڵ و چێوی دار گوێزەکان.
بەپێی قسەی باخدارو شارەزایانی گوێز، ئەو دارە هەندێجار بەرزیەکەی دەگاتە زیاتر لە 30 مەتر و تەمەنیشی تا 200 ساڵ دەڕوات، ڕەگەکەشی مێخییه و بۆ ناخی زەوی دەچێ، داری گوێز لە دارو درەختەکانی دیکە جیاوازە، تاکە درەختە گازی ئۆکسجین هەڵدەمژێ و گازی دوائۆکسیدی کاربۆن دەداتەوە، بۆیە لە کوردەواریدا خەوتن لەژێر دارگوێزدا بەباش نازانرێت.
بە شێوە زاری هەورامی بەگوێز دەگوترێ (وەزی) کاکڵەکەشی پێی دەگوترێ (مەژگە) بەمانای مێشکی مرۆڤ دێ، کاکڵەی گوێز لەشێوەی مێشکی مرۆڤدایە، بۆیە لەسەردەمی ئیغریقییەکانەوە تائێستا گوێز نیشانەی زیرەکی بووە و زۆر سودمەندە بۆ خانەکانی مێشک و لەشساغی.
شارەزایانی تەندروستی وتوویانە گوێز دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی بەسود وەکو مەگنیسیۆم، ڤیتامین E، پرۆتین، پۆتاسیۆم، شەکر و چەوری بەسودی هەیە، ڕێژەی مادەی فسفۆر لە ناو گوێزدا وەک ڕێژەی فسفۆرە لە ماسی و برنج و هێلکەدا، خواردنی ڕۆژانەی گوێز پەستان و ڕێژەی چەوری لەخوێندا کەمدەکاتەوە، کێش و ڕێژەی شەکریش لەخوێندا ڕادەگرێت.
گوێز بەچەند قۆناغێک لێدەکرێتەوە، سەرەتا لەدارەکەوە دەتەکێنرێت، دواتر لە ژێر دارگوێزەکەدا کۆدەکرێتەوە، هەڵخستن و وشککردنەوە، بژاردن و جیاکردنەوەی، قۆناغی کۆتایش فرۆشتنیەتی.
گوێز چەند جۆرێکی هەیە (کاکڵە، کوێر، خەیارە، کەلەکە) باشترین جۆریان کاکڵەیە.
ناوچەی هەورامان لەسەردەمی حوکمڕانی سەدام حسێن، وەک بەشی هەر زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گیرۆدەی شەڕە ماڵکاولکەرەکان بوو، ساڵی 1978 سوپای عیراق ئۆپەراسیۆنی چۆڵکردنی گوندو شارەکانی سەرسنووری دەست پێکرد و سەرچاوە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان دەڵێن، زیاتر لە چوار هەزار گوندو شارۆچکە ڕاگوێزران، بەوەش زیانێکی زۆر بەدارو درەخت و ژینگەی ئەو ناوچانە گەیشت.
بەهۆی چۆڵکردنی گوندەکان تەواوی ڕەزو باخ و کانیاوەکانی ئەو ناوچانە کوێر بوونەوە، جوتیاران و باخداران ساڵی 1991 لەدوای دەرپەڕاندنی سوپای عیراق لە هەرێمی کوردستان دەستیانکردەوە بەچاندنەوەی ڕەزو باخی خۆیان.
بەهۆی کەمی گوێزی هەورامان ناتوانرێت پێویستی ناوخۆیی پێدابین بکرێت، بۆیە لە دەرەوە گوێز هاوردە دەکرێت، فرۆشتنی گوێز بەدانەیە، پێچەوانەی بەرهەمی باخ ورەزە لە کوردستان، ئێستا نرخی 1000 گوێز 60 هەزار دینارە (50 دۆلار) ماوەی چەند ساڵێکە گوێزی هەورامانی (دیوی ئێران) هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەهۆی هەرزانی نرخەکەی داواکاری زیاتری لەسەرە.
09-10-2013
ئەم بابەتە 11,345 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان - 09-10-2013
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-10-2013 (12 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
شار و شارۆچکەکان: بیارە (هەورامان)
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-10-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-08-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 11,345 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.146 KB 09-10-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!