بەڕێزان/جێگرانی سکرتێری گشتی ی ن ک
مەکتەبی سیاسی ی ن ک
ئەنجومەنی ناوەندی ی ن ک
مەکتەبی ڕاگەیاندنی ی ن ک
مەکتەبی ڕێکخستنی ی ن ک
لە ڕوانگەی دڵسۆزیمان بۆ یەکێتی و قوربانیدان و خوێنی شەهیدان و گێڕانەوەی ڕاگەیاندن بۆ سەر ڕێچکەی ڕاستەقینەو کاریگەریی ڕابردووی، بۆ چارەسەری کێشەکان وچارەکردنی پەرتەوازەیی گوتاری ڕاگەیاندن و فرە مینبەری لە کاری ڕاگەیاندنماندا.. بۆ گۆڕانکاری لە میتۆدو ڕوخسارەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆڵی میدیاکەمان لە ڕاستکردنەوەی باری لاری ئێستای یەکێتی.. کە بەهۆی بەرژوەندخوازییەوە بەم دۆخە گەیشتوەو بەهۆیەوە ژمارەیەکی بەرچاو کادر فەرامۆش کراون و دوور خراونەتەوە..
بەهۆی زۆربوونی تێبینی و گلەیی و گازندەی ژمارەیەکی زۆری کادرانی ڕاگەیاندن..
لەپێناو دۆزینەوەی ڕێگاچارەی خێرا بۆ گرفت و کەموکورتیەکانی ڕاگەیاندنەکانی ی ن ک..
دەمانەوێت بەشێوازی سیستماتیکی حزبی ئەم کێشانە چارەسەر بکەین......
ئێمە ژمارەیەک لە کادرانی ڕاگەیاندنی ی ن ک کە لەخوارەوە ناومان هاتوە، داواکارین لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا کۆنفرانسێکی تایبەت بە ڕاگەیاندنەکانی ی ن ک ساز بکرێت.
لەو کۆنفرانسەدا هۆکارەکانی دۆخی نەخوازراوی ئێستای ی ن ک دیاری بکرێت، بەمەبەستی چاککردن و چارەسەرکردنی سەرجەم ئەو هەڵەو کەموکورتیانەی کەلەچەند ساڵی ڕابردوودا دووچاری یەکێتیەکەمان و ڕاگەیاندنەکەی بوونەتەوەو ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 21-09-2013 ڕەنگدانەوەی ئەو بارودۆخەبوون.
پێویستە لەو کۆنفرانسەدا کادرانی ڕاگەیاندنی ی ن ک بە پلەو پۆستیان بەشداری نەکەن، بەڵکو لەسەر بنەمای دڵسۆزیی و پیشەیی و ماوەی خزمەتیان بەشدار ببن..
هەر لەو کۆنفرانسەدا بڕیاری کادرانی ڕاگەیاندنی ی ن ک بە بڕیاری باڵاو یەکلاکەرەوە بناسێنرێن.. سەرجەم تەوەرەکانیش بە دەنگدانی ڕاستەوخۆو ئاشکرا پەسەند بکرێن، هەر تەوەرێک بواری جێبەجێکردنی هەبوو پێش وادەی بەستنی کۆنگرە جێبەجێ بکرێت.. سەبارەت بەو کێشانەش چارەسەریان لەدەسەڵاتی کۆنفرانسدا نیە، هەر لەو کۆنفرانسەدا پاکێجێک ئامادە بکرێت تا لە کۆنگرەی چوارەمینی ی ن ک دا چارەسەر بکرێن..
ناوەکان
کاروان ئەنوەر
ژوان ئەحمەد سەعید
هەڵۆ حەسەن
محەمەد عوسمان
هەوار شاڵی
فازل سوحبەت
عبدالواحد دوکانی
د.دانا ئەحمەد سەعید
دانا حەمید
لەتیف حسێن
شوان داودی
کاروان شێخ عوسمان
21-10-2013
سلێمانی