- دژی هەژمارکردنی نمرەکانی پۆلی 10 و 11 ی ئامادەیی بۆ پۆلی 12، بەشێکی زۆری خوێندکارانی ئامادەیی شارۆچکەی کۆیە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ئەو شارەیان گرتووه و ناڕەزایی دەردەبڕن و داواکارن نمرەی ئەو دوو پۆلە بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی هەژمار نەکرێت.
- لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێک لە نزیک گوندێکی سەر بە ناحییەی تازە سێ کەس بریندار بوون، لە سەر ڕێگای فرۆکەخانەی کەرکووکیش بە دەستڕێژی گوللە سەربازێکی عیراقی بریندار کرا.