دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی هەرێم - کوردستانی عێراق لەرێکەوتی 28-10-2013 کۆبووەوە، بەسەرۆکایەتی دادوەری بەڕێز هوشیار محەمەد تاهر ئەتروشی و ئەندامێتی دادوەرانی بەڕێز صبحی علی هرزانی و حاجی محەمەد تاهر کە ڕێگە دراون بەدادگاییکردن بەناوی گەلەوه و ئەم بڕیارەی خوارەوەیان دەرکرد:
دوای وردبوونەوە و یەکلاکردنەوەی سەرجەم تانەکان لە ئەنجامی دوا هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان – عێراق لە 21-09-2013 کە پێشکەشکرابوو لەلایەن کیانە سیاسیەکانی بەشداربوو لە پرۆسەی هەڵبژاردن، ئەم دەستەیە بڕیاری دا بە پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2013 لە سەر ئاستی کیان و پاڵێوراوەکان کە ڕاگەیەنراوە لە ڕۆژنامە ناوخۆییەکان لەلایەن ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ئاگادارکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان- ئەنجومەنی کۆمیسیاران بەم بڕیارە بۆ زانین بڕیار لەسەر تانەکان دراوە لە کاتی یاسایی دیاریکراو دوای هەژمارکردنی ماوەی پشووی فەرمی و ئەم بڕیارە بە ڕێکەوتن ڕاگەیەنرا لە 28-09-2013.
سەرۆک
هوشیار محەمەد تاهر ئەتروشی
ئەندام
حاجی محەمەد تاهر
ئەندام
صبحی علی هرزانی