بۆ ساڵی خوێندنی 2013 بۆ 2014 لە شاری دیاربەکری کوردستان، 13 هەزار و 23 قوتابی خوێندنی وانەی زمانی کوردییان هەڵبژاردووە.
لە قۆناخی 5 و 6 دا 75 هەزار قوتابی وانەی ئایین، 28 هەزار و 760 قوتابی وانەی بیرکاری، 26 هەزار و 315 قوتابی وانەی ژیانی پێغەمبەر، و 24 هەزار و 655 قوتابی وانەی فێربوونی قورئانی پیرۆز، و 17 هەزار و 623 وانەی زمانی بێگانە و 13 هەزار 23 قوتابیش وانەی زمانی کوردییان هەڵبژارد.
بە گوێرەی یاسای وەزارەتی پەروەردەی تورکیا قوتابیان دەتوانن لە هەفتەیەکدا ماوەی دوو سەعات وانەی هەلبژاردە وەربگرن.
محەمەد حادی ئاخرباش بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی پەروەردەی دیاربەکر گوتی: لە دیاربەکر لە قۆناخی 5 و 6 دا، 75 هەزار قوتابیمان هەیە، هەفتانە دوو سەعەت وانەی هەلبژاردەیان هەیە و ڕێژەی خوێندنی وانەی کوردی لە ناو وانەکانیتردا %20 ە. قوتابی ئەم دوو قۆناغە زیاتر دەیانەوێ وانەی بیرکاری بخوێنن..
لەبارەی مامۆستای زمانی کوردیشەوە ئاخرباش گوتی: "تا ئێستە هیچ مامۆستەیەکی پسپۆڕیان لە زمانی کوردی لە قوتابخانەکان نییە، ئەو مامۆستایانەی زمانی کوردی دەڵێنەوە پسپۆڕی زمانی کوردی نین، هیوادارین لە ئایندەیەکی کورتدا دەرچووانی بەشی زمانی کوردی دەست بە وتنەوەی وانەی زمانی کوردی بکەن.."
فەدلی زامان یەکێک لە مامۆستایانی وانەی کوردی بۆ ئانادۆڵو گوتی:هەندێ خێزانی قوتابیان دەیانەوێ مندالیان فێری کوردی ببێ و هەندێ قوتابیش هیچ کوردی نازانن و دەیانەوێ فێر زمانی دایک ببن
سادیە بایکان قوتابی وانەی کوردی گوتی: زمانی دایکم زۆر خۆش دەوێ. لەبەرئەوەی دەمەوێ زمانی کوردی فێرببم.
- 06-11-2013