شێخ تەویل، یەکێکە لە چوار شارەدێی شارۆچکەی کەلار لە ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە ئێراق. ناوەندەکەی گوندی شێخ تەویلە. ژمارەی دانیشتووانی شێخ تەویل لە ساڵی 2020دا (3٬160)کەسە. ئەم شارەدێیە، لە سەردەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان درووستکراوە.
=KTML_Bold=ناو=KTML_End=
وشەی شێخ تەویل لە دوو وشەی لێکدراو درووست بووە (شێخ+تەویل). شێخ: پێشەوای ئایینی خواپەرست، سەید، لە نەتەوەی پێغەمبەر، پلەیەکی ئایینییە کە بە دووگرد و تەقوا و خواپەرستی پێدەگا و ھەر شێخێک چەند خەلیفەیەک و ژمارەیەکی زۆر موریدی ھەیە، گۆڕی ئەو شێخانە بووە بە ناوی گوند و گرد و چیا، واتە بووەتە ناوی جوگرافی بۆ گوند.
تەویل: وشەیەکی زمانی عەرەبییە (طویل)، داتاشراوە بووەتە (تەویل) واتای درێژە. گوایە ئەم گوندە شێخێک ئاوەدانی کردووەتەوە باڵای (بەژن)ی بەرزبووە کەڵەگەت بووە، ئەو کاتیش زمانی عەرەبی زاڵ بووە لەناو کورداندا، بە ھۆی خوێندنەوە. لە بری بڵێن شێخی باڵابەرز وتوویانە شێخ تەویل، بە پێی کات بووەتە شێخ تەویل.
=KTML_Bold=جوگرافیا=KTML_End=
شێخ تەویل ھاوسنوورە لەگەڵ:
لە باکوورەوە شارەدێی #سێوسێنان#، شارۆچکەی #قەرەداغ# و شارەدێی #سەنگاو#.
لە باشوورەوە شارەدێی #پێباز#.
لە ڕۆژھەڵاتەوە شارەدێی باوەخۆشێن و شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی #دەربەندیخان#.
لە ڕۆژاواوە شارەدێی #ئاوەسپی#.
=KTML_Bold=ڕووبەر=KTML_End=
ڕووبەری ئەم شارەدێیە (501کم2)یە لە (2٫48٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (29٫5٪) شارۆچکەی کەلار پێکدەھێنێت.
لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (دووەم)ە لە چوار شارەدێی شارۆچکەی کەلاردا.
=KTML_Bold=دانیشتووان=KTML_End=
تەواوی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (3، 160)کەسە.
لە ڕووی دانیشتووانەوە لەسەر ئاستی (چوارەم)ە لە چوار شارەدێی شارۆچکەی کەلار.
=KTML_Bold=مێژوو=KTML_End=
شارەدێی شێخ تەویل مێژوویەکی کۆنی نییە لە #02-03-2005# دا بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان درووستکرا، بە دابڕانی 43 گوند و کەرت لە شارەدێی پێباز. ناوەندەکەشی شارەدێی شێخ تەویلە.
لە سەردەمی عوسمانیدا کەرت و گوندەکانی ئەم شارەدێیە سەربە شارۆچکەی (گوڵعەنبەر) بووە لە لیوای سلێمانی، لە سەردەمی پاشایەتیدا خراوەتە سەربە شارۆچکەی #کفری# لە پارێزگای #کەرکووک# ، دواتر سەربە شارەدێی پێباز بووە و دوای درووستکردنی شارۆچکەی کەلار، لە ڕووی ئیدارییەوە ھاتوونەتە سەر پارێزگای سلێمانی، لە ساڵی (2005)ەوە بووەتە شارەدێ لە شارۆچکەی کەلار لە پارێزگای سلێمانی.
دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی ئێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانییەوە لە ساڵی (2003)دا، جارێکی تر گەرمیان کە شارۆچکەی کەلار ناوەندەکەیەتی تووشی بۆشاییەکی کارگێڕی ھات، ئەوەش بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پارێزگای کەرکووک لە دەربەندیخان، بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە ڕۆژی #06-08-2006# ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی لە شارۆچکەی کەلار دانراوە، ھەروەھا لە پێناو کاراکردنی ئیدارەکە و فراوانکردنی دەسەڵاتە کاڕگێڕییەکانی، حکومەتی ھەرێم لە ساڵی (2008) بڕیاریدا ئیدارەی گەرمیان ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری ھەرێم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و لەو ڕووەشەوە دەسەڵاتی پارێزگار بە خشراوەتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە. [1]