مایکڵ جەی کیلی
وەرگێڕانی: کارزان محەمەد
ئەم پەڕتووکە لە نووسینی پڕۆفیسۆر مایکل جەی کیلی- یە و لەلایەن وەرگێڕ و ڕۆژنامەنووس
کارزان محەمەدکارزان محەمەد کراوە بە کوردی.
ئەو پەڕتووکە لەیەک پێشەکی و سێ بەش پێکهاتووە کە هەر بەشێکیش بۆخۆی چەند فەسڵێک لەخۆ دەگرێت.
پێشەکی پەڕتووکەکە لەلایەن بەهادین محەمەد عەبدولڕەحمان نووسراوە و ئاماژە بەوە کراوە کە لە دادگایی کردنی
سەدامسەدامیش غەدر لە کورد کراوە هەرچەند ئەو کات سەرۆک کۆماری ئێراق کورد بوو، بەڵام جەنابی
مام جەلالمام جەلال ئامادە نەبوو واژۆ لەسەر لەسێدارەدانی سەدام بکات، هەرچەند سەدام لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی دوجێل کە تێیدا 148 کەس لەناو بران، سەدام لەسەر
هەڵەبجەهەڵەبجە و کیمیاباران و
ئەنفالئەنفال لەسێدارە نەدرا، سەدام ملی بە پەتەوە کرا بەبێ ئەوەی کە تاوانەکانی
هەڵەبجە و ئەنفالهەڵەبجە و ئەنفال و وێرانکردنی
4500 گوند ڕوون ببێتەوە.
لە و پەڕتووکەدا زۆر لایەنی ناڕوون لەلایەن نووسەرەوە خراوەتە ڕوو لەسەر ئەنفال و هەڵەبجە و کیمیاباران.
بەشی یەکەمی پەڕتووکەکە تایبەت کراوە بە جینۆسایدی کوردان
لەفەسڵی یەکەمدا کوورتە مێژوویەک سەبارەت بە کورد و ژینگە و جوگرافیای کورد کراوە. هەروەها باس لەسەدام و زەمینەکانی جینۆساید کراوە.
فەسڵی دووەمی بەشی یەکەم باس لە ئەنفال و پەلامارەکانی ئەنفال و قۆناغەکانی و پیلانەکانی سەدام بۆ مەسەلەی ئەنفال دەکات.
لەفەسڵی سێیەمدا باس لە هەڵەبجە و بۆردومانی شارەکە و کاریگەریی درێژخایەنەکانی بۆردومانی هەڵەبجە لەسەر تەندرووستی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دەکات، باس لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و کەموکووڕی زگماکی و گیروگرفتی چاو وپێست و نەزۆکی و لەبارچوونی کۆرپە و... هتد.
لەبەشی دووەمی پەڕتووکەکەدا باس لە جەنگی کەنداو (ساڵی 1991) کراوە. هەر لەو بەشەدا باس لە دووبەرەکی و ناکۆکییەکانی نێوان پارتە سیاسییەکانی کورد دەکات.
دواتر باس جەنگی ساڵی
2003 کە هەمان پڕۆسەی ئازاد کردنی ئێراق بوو لەچنگ سەدام و ڕژێمەکەی.
بەشی سێیەکی پەڕتووکەکە تەرخان کراوە بۆ دادگاییکردنی سەدام حسێن سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێراق و
ڕژێمی بەعسڕژێمی بەعس بە تاوانی ئەنجامدانی سەدان تاوانی دژە مرۆیی دەرهەق بە هاووڵاتییانی ئێراقی، لەم بەشە باس لە پێکهێنانی دادگای باڵای ئێراق و دادگایی سەدام و سەرانی بەعس لەسەر تاوانی دوجەیل و دادگایی ئەنفال و سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر سەدام و ژمارەیەک لەسەرکردەکانی حزبی بەعس.