لیوا ڕوکن بارق حاجی حنتە، فەرماندەی لیوای تایبەت (قوة خاصة)ی سەر بە سوپای عێراق بوو کە ناسراوە بە (لیوای 66)، ئەگەرچی بەشداری لە بەشێکی زۆری جەنگی عێراق – ئێران کرد، بەڵام سەرجەم قۆناغەکانی ئەنفال لە کوردستان لەلایەن سەرکردە مەیدانییەکەی سوپای عێراقەوە ئەنجام درا، کە ئەویش بارقە.
هیچ کەسێک هێندەی ئەنفالکراوەکانی نوگرەسەلمان دڕندەیی (لیوا ڕوکن بارق حاجی حنتە) تێناگات، گەورەیی تاوانەکە پشکی بەشێکی زۆر لە سەرکردە سەربازیی و هەواڵگرییەکانی عێراقی لەبیری خەڵکی کوردستان بردووەتەوە، بەڵام کاتێک باسی ئەنفال دەکرێت، ناوەکانی (عەلی کیمیایی، وەفیق سامەڕائی، نزار خەزرەجی، سوڵتان هاشم، بارق حاجی حنتە...هتد) دەبێت لەیاد نەکرێت.
بارق هێندە تینوو بەخوێن بوو، توانی لەدەسەڵاتەکانی خۆی لەناو سوپای عێراقدا زۆر بەرفراوان بکات و سەدام حسێن بەدەستی خۆی لەپاش جەنگی کەنداو کوشتویەتی.[1]
لەم وێنەیەدا کە هێشتا چیرۆکی وێنەکە بەنهێنی ماوەتەوە، بارق منداڵێکی کوردی لەباوەش گرتووە لەچۆڵەوانییەکدا، بەڵام نەزانراوە ئەو منداڵە لەژیاندا ماوە یان ئەویش هاوشێوەی کەسوکارەکەی بێسەروشوێنکراوە:
تێبنی: لە زمانی بەریز (محێدین عەزیز بەرزنجی)یەوە سەبارەت بە وێنەکە دەڵیت ئەو منداڵە مندالێکی مەسیحی فەڵەی گوندی هەرمۆتی کۆیەییە برای ئەو منداڵە سەرباز و چێشت لێنەری (بارق حاجی حنتە) بووە
بەرێکەوت و لە کاتی شاڵاوی ئەنفالدا لە دەشتی کۆیە براکەی بینووە وێنەی لەگەل گرتووە. پاشان (بارق حاجی حنتە) وێنەکە دەگرێتە چوارچێوە و بۆ ماڵی ئەو منداڵەی دەنێریتەوە هەروەها ناوبراو دەڵیت ئەو منداڵە بە نەخۆشییەکی کوشندە کۆچی دوایی دەکات ماڵی باوکی منداڵەکە تا ئێستا وێنەکەیان پاراستووە لە خۆشەوسیتی کورە کوۆچکردۆکەیان.[2]