ئەگەر دز و خاوەنماڵ یەک بوون، گا بە کونی کلیل دا دەبەنە ژوورەوە
هەموو ماڵێک ساماندار بێت یان هەژار، کەم تا زۆر خاوەنی بڕێک سامانە گەر کەمیش بێت، بۆیە لە هاتوچۆدا دەرگای ماڵەکانیان دادەخەن، بۆ ئەوەی پارێزراوبن، بەڵام ئەگەر ماڵێک دزی لەخۆی بێت، واتە: دزەکە ئەندامێک بێت لە ماڵەکە، ئەوکات دەرگا داخستن بەهای نامێنێت. [1]