بەناوی یەزدانی مەزن و میهرەبانەوە
بەڕێز خانەوادەو بنەماڵەی کاکە کیومەرس
بەداخ و پەژارەوە هەواڵی ماڵئاوایی ناوەختی ڕۆژنامەنووس کاکە (کیومەرس)مان بیست، بۆ ئەو خەمەی خانەوادەی بەڕێزتان لە جیاتی جەنابی مام جەلال پرسەو ماتەمینتان ئاڕاستە دەکەین و بەشداریی خەمتان دەکەین، لەرێی ئێوەشەوە پرسەو ماتەمینی دەگەیەنین بە بنەماڵەو خزم و کەسوکارو دۆستان و ڕۆژنامەنوسان و میدیاکاران و هەموو لایەک، بۆ خۆتان خۆشبن و تەمەنی درێژی بۆ جێهێشتبن.
کاکە کیومەرس لە ماوەیەکی کەمدا توانی هەم جێی خۆی بکاتەوە لە ڕۆژنامەگەریدا هەم لە دڵ و دەرونی ڕۆژنامەنووساندا، بۆیە ماڵئاواییەکەی هەمووانی دڵگران و خەمبار کرد.
لەیەزدانی مەزن داواکارین گیانی کاکە کیومەرس بخاتەبەر سۆزو میهرەبانی خۆیەوەو بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سوکنایی و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت و ئەوە دوایین ناخۆشی بێت.
انا لله وانا الیە ڕاجعون
سکرتاریەتی هەڤاڵ سکرتێری گشتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#12-12-2013#