#ئاراس ئیلنجاغی#
لەکەناری زێی بچووک لەشارۆچکەی #تەقتەق# پەلکەزێرینەیەک لەئاسمانی ڕۆژنامەگەری بەخامەی کۆمەلێک ڕۆشنبیرو نوسەرو ڕۆژنامەنوسی تەقتەق و کۆیەو شوان وشێخ بزێنی کە لەلایەن(ناوەندی ڕۆشنبیری تەقتەق)ەوە مانگی جارێک دەهاتە وەشاندن وبڵاودەکرایەوە، لە24-12-2004یەکەم ژمارەی(سفر)ی ئەزمونی خۆی بڵاوکردەوە لەدوو توێی (8)ڵاپەرەوبەتیراژی (500)دانە لەچاپخانەی(ڕەنج) لەشاری سلێمانی، ئەو پەلکەزێڕینەیە ڕۆژنامەی(تاک)بوو.کە خاوەن ئیمتیازەکەی(کاکەخان نەسرەدین ئەمین)وسەرنوسەرەکەی (ئاراس ئیلنجاغی) بوو.لەژمارە سفرەوە تاژمارە (3)لۆگۆوئارمی ناوەندی ڕۆشنبیری تەقتەق لەلای ڕاستی مانشێت ولۆگۆی سەرەکی ڕۆژنامەکەدا بوو، ئەو ڕۆژنامەیە تا ژمارە(37) بەناوی ناوەندی ڕۆشنبیریەوە بلاودەکرایەوە دوای وازهێنانی (بەکر سەلام)لە لێپرسراوێتی ناوەندەکە بەهۆی جیاوازی لەدانانی کەسی یەکەمی ناوەندەکە (تاک) چیتر بەناوی ناوەندەکەوە دەرنەچوو بەڵکو (ڕۆژنامەیەکی ڕۆشنبیری گشتیە مانگی جارێک لەتەقتەق دەرچێت) شوێنی ناوەندەکەی گرتەوە، لەژمارە (5)ەوە مۆلەتی لەوەزراتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێبەخشراو، ژمارەکانی سەرەتای ڕەش وسپی بوو جگە لە مانگەکانی نەورۆز لاپەرەی یەکەم ودوا ڵاپەرەی ڕەنگاو ڕەنگ دەکراو لەژمارە(17)ەوە بەدوو ڕەنگی ڕەش و سور یەکەم ودواڵاپەرە مانشێتی بابەتەکانی دەنوسرا، وەک هەموو ڕۆژنامەو گۆڤارەکان ستاف و دەستەی نوسەرانی گۆرانکاری بەسەرداهاتووە و دەست لەکارکێشانەوە و شوینگرتنەوەی تێکەوتوە وەک (دەست لەکارکێشانەوەی سەرنوسەرو جێگر سەرنوسەرو دەستەی نوسەران وتاد)
ڕۆژنامەی(تاک) لەماوەی (4)ساڵ و(6)مانگ لە دەرچوونی لە (24-12-2004ەوە تاوەکو 24-07-2009)واتە(55) مانگ و55 ژمارە و تاساڵی پێنجەمی خاوەن ئیمتیاز وسەرنوسەروستاف و نوسەران وئەنجومەنی نوسینی لەمانە پێکهاتبوو:
1- کاکەخان نەسرەدین ئەمین خاوەن ئیمتیاز
2- ئاراس عومەر فەتحولڵا(ئاراس ئیلنجاغی) سەرنوسەری یەکەم ماوەی سەرنوسەریەکەی (3)ساڵ و(7)مانگ لە 24-12-2004ەوە تاوەکو ژمارە(43)ی 24-07-2008 واتە سەرنوسەری (44)ژمارەی بووە بە ژمارە (سفر)ی ئەزمونیەوە.
3- فەرەیدون حەمزەسابر، سەرنوسەری دووم ماوەی سەرنوسەریەکەی(11)مانگ، لە24-08-2008ەوە تاوەکو 24-07-2009 واتە لە ژمارە(44)ەوە تاوەکو دواژمارەی (54)ی 24-07-2009 بەمەش سەرنوسەری (11)ژمارەی ڕۆژنامەکە بووە.
4- ئەوانەی وەک جێگر سەرنوسەر کاریان تێداکردووە(هەڵمەت محەمەد قادر خەیات وبەکر سەلام سەلیم وفەرەیدون حەمزە سابر و#قارەمان شێخ بزێنی# ).
5-ئەوانەی وەک بەرێوەبەری نوسین کاریان تێدا کردووە(ئامانج عەبدوللای حاجی سەعید، بەکر سەلام سەلیم، فەریدوون هەمزە، جومعە محەمەد نەجم(#جومعە کانی لەلەیی# ).
6-ئەوانەی دەستەی نوسەرانی بوون(هەلمەت محەمەد، ئامانج عەبدولڵا، بەکر سەلام، دلێر عەبدولڵای ئیلنجاغی شوان، جومعە کانی لەلەیی، جەمال ئەنوەر تەها، هەڵبەست حوسێن حەمەدەمین)
7- ئەوانەی وەک تایپێست لەڕۆژنامەکەدا کاریان کردووە(ئیسماعیل سوارە، فەریدوون هەمزە، سالاری مەلاجەلال، هەستیارجەبار)
لەخاوەن ئیمتیازەوە بۆ سەرنوسەرو جێگرسەرنوسەرو بەرێوەبەری نوسین و دەستەی نوسەرانی و تایپێستی لەماوەی ئەو (55)مانگ و(55)ژمارەیە(14)کەس بوون کەناوەکانیان لەسەرەوە بەپێی شوێنی کارکردنیان لەڕۆژنامەکەدا نوسراوە، هەروەها دەکرێت خوالێخۆشبوو(د.رەئوف عزیز ڕشیدتەقتەقی) بە(15)ەمین کەس دابنرێت وەک خاوەن ئیمتیازێکی نادیار لەقەلەم بدرێت.
ئەو ڕۆژنامەیە زۆربەی ژانەرەکانی ڕۆژنامەنوسی لەخۆگرتبوو وەک(هەواڵ و ڕاپۆرتە هەواڵ و ڕیپۆرتاژو بابەتی سیاسی و ئەدەبی و هونەری و وەرزشی و ئابوری و وەرگێران وکاریکاتێر وتەنزو توانجی سیاسی وکارگێری و بواری خزمەتگوزاری و ڕەخنەیی و تاد)چەندین گۆشەی تێدا بلاوکرایەوە وەک(لەهیکەوە(هەلمەت موحەمەد دەینوسی) و سەرنج بدەوسەکۆ(ئامانج عەبدولڵا دەینوسی) وقەی چیەکا وختیلکە(ستافی تاک دەینوسی) و شەن وکەو(جومعە کانی لەلەیی دەینوسی) وتیشک (مەریوان مەحمود دەینوسی) وزێودەر و نێوان دێڕ و سایتی قەڵەم وگەوارەولەچەندەها پەنجەرەوە و ڕوماڵ (ئاراس ئیلنجاغی دەینوسی) و لەچەندەها پەنجەرەوە و فول لایت (فاتح بێ لان تاڵەبانی دەینوسی).
لەژمارە(44) ی ئابی 2008 دەست لەکارکێشانەوەی سەرنوسەری یەکەمی ڕۆژنامەکەی بلاوکردەوە و فەریدون هەمزە سابر بووە سەرنوسەری دواتر لە ژمارە(54)ی ساڵی پێنجەمی 24-07-2009 لەمانشێتەکەی ئەمە نوسرا(ڕۆژنامەی تاک دواژمارەیەتی) کە فەریدوون هەمزە هەواڵەکەی ڕیکخستبوو و نوسیبوی(وەکو سەرنوسەری ڕۆژنامەکە دەمەوێ ئەوە بەخوێنەرانی ڕۆژنامەکەمان ڕابگەیەنم کەمن هیچی تر ناتوانم بەردەوام بم لەم ڕۆژنامەیە) و کاکەخان نەسرەدین-یش خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەکە لە لاپەرە (3) ئەو ژمارەیە هۆکارەکەی بۆ(4) خاڵ گەراندۆتەوە:
1-وازهێنانی هەر یەک لە ئاراس ئیلنجاغی سەرنوسەری یەکەم و فەریدوون هەمزە سەنوسەری دووەم.
2- نەبوونی هاوکاری مادی پێویست بۆ دەرکردنی ڕۆژنامەکە.
3-دژایەتی ستافی تاک لەلایەن کەسانێکەوە کە تاک زیاتر خزمەتی ئەوانیشی دەکرد.
4-نەبونی ستافێکی کارا جێگەی ستافە کۆنەکە بگرێتەوە.
بەم شێوەیە ئاسۆ ڕووناکەکەی تەقتەق کە(ڕەهبەری سەید برایم) ناوی لەتاک نابوو(تەقتەق یەک ئاسۆی ڕوونی هەیە، چونکە ڕۆژنامەی (تاک)ی هەیە)ئاوابوو، پەلکەزێڕینەکەش پەڕش و بلاوەی کرد، بەڵام ناکرێت ڕۆلی (تاک) لەماوەی نزیکەی (5)ساڵی تەمەنی نکۆلی لێبکرێت چونکە:
یەکەم:24-12-2004 ئەو ڕۆژە مێژووییە گرنگەیە لەتەقتەق کە(تاک)ی تیا لەدایکبوو، لەگەل بەجێهێشتنی ڕۆژ بەڕۆژ و مانگ بەمانگ وساڵ بەساڵی ئەو ڕێکەوتە لەهەناوی تەقتەق گەورەتر دەبێت وباڵای لەهەموو ئەو کەسانە بەرزتر دەبێت کە کۆسپ وتەگەرەی نەش ونمای بوون.چونکە تەقتەقی بێناز نەکرد لەدونیای ڕۆژنامەگەری کوردی ودەتوانێت بلێت ڕۆژانیک لەم کەنارەی زێی بچووک نەوەکانی مقداد مەدحەت بەدرخان دەرکەوتن و لەنزیکەوە بونە خزم وخوێش و ئاشنای حاجی.
دووەم: لەداهاتووی تەقتەق وەک دەرمانی چاوئێشە بەدوای ژمارەکانی دەگەرێن و دەبێتە چاکترین سەرچاوەی باوەڕپێکراوی تەقتەق کە بەهەر 55ژمارەکە 27500دانەی لێ بلاوکرایەوە.
سێیەم: ئەو ڕۆژنامەیە نەوەک بەتەنها لە مێژوی تەقتەق بەلکو ئەو بۆشاییە ڕۆژنامەگەرییەی شاری (کۆیە)شی دوای(هامون)هاتە کایەوە لەخۆگرت و نوسەران وڕۆژنامەنوسانی کۆیەش بەباتە بەپێزوبڕشتەکانیان (تاک)یان دەوڵەمەند کرد، لەو خامە وقەڵەمانەی ئەوکاتی کە لەشاری کۆیەوە بۆ(تاک) بابەتیان نوسیووە بریتیبون لەو بەرێزانە(ڕەهبەر سەیدبرایم، حەمیدمیرخان، کەیفی عەبدولڵا فەتحوڵلا، مام هەژار، دێدەوانی یەعقوب، سلاح شێخ شەرەف، مژدە ڕەواندزی، هۆشەنگ قادر، نەورۆز حەمەد، جەواد حەمەد بەگ، دڵشاد محەمەد جەلال، موحەمەد داریاس، نوری عەبدولڵا فەتحوڵلا، سرود محەمەد، کازم کۆیی، کارزان شاکر کۆیی، قاسم محەمەد مستەفا، پەیوەست خۆشناو، ئارام کۆیی، ئاراز جەلال جۆبار، قارەمان لەشکر، قادر بەشدار، ڕۆستەم ئاغالە، گۆران عەبدولڵا، ئەحمەد گەڵ، ئاکۆ محەمەدو...هتد). هەر لەڕۆژنامەی(تاک)ەوە وەک بڵاوکراوەی نوێ لەدوا لاپەڕەی ژمارە(24)ی کانونی یەکەمی 2006یەکەم ژمارەی ئەزمونی (ڕۆژنامەی کۆیە)ی کۆیەی بلاوکردەوە و دواتر لە ژمارە(46)ساڵی چوارەمی تشرینی یەکەمی 2008هەر لەدواڵاپەرەیدا هەواڵی بلاوکردنەوەی یەکەم ژمارەی (گۆڤاری کەکۆن)ی بڵاوکردەوە.
چوارەم:هەروەها(تاک) توانی کۆمەلیک نوسەرو ڕۆژنامەنوسی سنوری کەرکووک وشوان وشێخ بزێنی لە خۆی کۆبکاتەوە لەوانە(عەبدولرەحیم حەسەن، ئارام بەکر، ئەرکان بیبانی، قەهارشێخانی، مەریوان مەحمود، شوانە کەرکووکی، فەخرەددین قەرەناوی، پۆڵا سابر حەساری، مزەفەر ئاودڵ، سامان داوود، نیاز قادر، هێمن حەسەن، موعتەسم ساڵەیی و..زهتد)جگەلەوەی لەشوێنە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان وشاروشارۆچکەکانی تر چەندین قەڵەم بابەتیان تێدا نوسی لەوانە(هۆشەنگ دارا لە هەلەبجە وئارام شێخ وەسانی وحەیدەر مەنتک و عەلی بەختەوەری شاعیروشاخەوانی عەلی نوسەرو چیرۆک نوس ورێبین محەمەد سۆفی و سەید هاشم سارتکی لەهەولێر وعوسمان سەنگەسەری و چەندان نوسەرو ڕۆژنامەنوسیتر، لەگەڵ چەندین پێشمەرگەی دێرین و پارتیزانی وەک (مەلا فەرمان ومەلاشاخی و مەلا جەمال وجەلال ئیلنجاغی و مامۆستاکاوە وئەبوزەید سالح وشوکروللا شێخانی وتاد).
پێنجەم: جگە لەمانە چەندین دکتۆری پسپۆرو ئەکادیمی خۆبەخشانە لە(تاک) بابەتی جۆراوجۆریان بلاودەکردەوە لەوانە(خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف کێخوا عەزیز تەقتەقی و دکتۆر جەمال محەمەد باجەلانی و دکتۆر وەلی مەحمود و دکتۆر هیمداد مەجید مەرزانی(حاکم هیمداد)و دکتۆر فەرهاد پیربال ودکتۆر جەلال فەتاح سلێمانی ودکتۆر جەمال فەتحولڵا تەییب تاڵەبانی و دکتۆر هۆشەنگ عەلی مەحمود.
شەشەم: بەهۆی ڕۆژنامەی تاک-ەوە دەرگاوالابوو بۆ نوسین و بلاوکردنەوەی کتێب و دیوانە شیعروەک(تەقتەق، پەلکەزێرینەی کەنار زێی بچوک، حاجی کرمانجێک لەو پەری مەزنیدا، کەسایەتی دکتۆر ڕەئوف، عەلی شوون هەڵگر، دیوانی قەلەمێک لەسێبەری سپێتیدا) هەروەها چەندین بابەتی نوسراوی تاک-ی نوسەران لەکتێب و نامیلکەکان بلاوکرایەوە وەک نوسینەکانی(رەهبەر سەید برایم، ئاراس ئیلنجاغی، مام هەژار، شاخەوان عەلی حەمەد..تاد).
حەوتەم: بووە بەمایەی خۆشحاڵی خوێندکارانی تەقتەق لەزانکۆ وپەیمانگاکان بۆ بابەتی توێژینەوە ولێکۆلینەوەی دەرچوون.
هەشتەم: چەندین قەلەمی خزاندە بواری نوسینەوە لە تەقتەق لەوانەی کە لەتاک-یان نوسی وەک(فاتح حوسێن حەمەدەمین، ئەمیر عەزیز، فاتح یاسین، بەشارپەیامی، فەرامۆش عومەر، ئارام شوان، دلسۆز برایم، پێرو وهاب، ئاری سابیر، بۆکان سابیر (شنیار)، ناسح سلێمان، ڕۆژگار جەلال، قوباد ئیبراهیم، مەلا عوسمان سێگردکانی، مستەفا چاوشین، پەیام تەقتەقی(عاصی)، بلال جەوهەر، ئاراس باغەجنێری، کاروان نازم، ڕەهێل سێکانی، نەوزاد کاکەڕەش و عەلی شوکر مەرزانی، جەبارسوارە، عەبدولڵا دەربەندی) وە هەروەها چەندین ڕۆژنامەنوسی وەرزشی لەدەوری کۆبونەوە لەوانە(عەبدوللا حوسێن، حەسۆ نەجم، بورهان سابیر، شنیار سابر، کاروان نازم، هۆشەنگ ڕەسوڵ).