- لە دانیشتنی ئەمڕۆ پێنچشەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەسەر قەزای دوزخورماتوو شەڕ و دەمەقاڵە کەوتە نێوان پەرلەمانتارانی کورد و چەند پەرلەمانتارێکی عەرەبی لیستی عیراقییە، پەرلەمانتارە عەرەبەکان وایان لێکدایەوە کە هێزی پێشمەرگە هۆکاری خراپبوونی ڕەوشی ئەمنیی ئه و قەزایە بێت.