بەنداوی #دووبز#
یەکێکە لە بەنداوە خۆڵیەکانی سەر ڕووباری #زێی بچوک# لە شارۆچکەی دووبز درووستکراوە، 8کیلۆمەتر لە باشووری #پردێ# هەڵکەوتووە و 40کیلۆمەتر لەرۆژئاوای شاری #کەرکووک#-ە، مەبەستی سەرەکی لە بوونیاتنانی بۆ گڵدانەوەی ئاوە بۆ پڕۆژەی ئاودێری شاری کەرکووک و بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا و ڕێکخستنی ئاوی ڕووباری زێی بچوکە.[1]