رۆژانی 20و21-12-2013 پلنیۆمی پانزەی کۆمیتە ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بە ئامادەبوونی زۆربەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی، بەڕێوەچوو.
پلنێۆم بە دەقیقەیەک وەستان بۆ ڕێزنان لە خەباتی هاوڕێ ئازاد ئەحمەدو سەرجەم گیان بەختکردوانی ڕێگای ئازادیو سۆسیالیزم و بە سرودی ئەنتەرناسیونال دەستی بەکارەکانی خۆی کرد.
دواتر وتاری کردنەوەی پلنیۆم لە لایەن عوسمانی حاجی مارف، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیەوە پێشکەشکراو بەدوای ئەودا پلنیۆم چووە سەر دەستوری باسەکانی خۆی کە پێکهاتبوون لە:
-وەزعی سیاسی حزب و ئاسۆ و مەیدانەکانی خەبات
-هەلومەرجی سیاسی کوردستان
- مالیە
- کۆنگرە
-بریارو بریارنامەکان
-هەڵبژاردن
لە بەندی یەکەمدا کە تایبەت بوو بە وەزعی سیاسی حزب، پانێڵێک لە لایەن هەریەک لە هاوڕێیان" عوسمانی حاجی مارف، محسین کەریم، عەبدوڵڵا مەحمود" بەرێوەچوو، کە تیایدا بەشێوەیەکی هەمەلایەنە وەزعی حزب و کۆسپ و ڕیگری و گرفتە سیاسی و عەمەلیەکانی درانە بەرباس و لیکۆلینەوە، لە درێژەی ئەم باسەدا بە شێوەی هەمەلایەنە و بەدرێژایی ڕۆژی یەکەمی پلینۆم ئاسۆی سیاسی هەلسورانی حزبو لەو چوارچیوەیەشدا ستراتیجی حزب بۆ ڕیکخستن و ڕابەریکردنی شۆرشی کریکاری بە شیوەیەکی هەمەلایەنە قسەوباسی لەسەر کرا.
بەندی دووەمی دەستوری باسەکانی پلنیۆم، باسیک بوو سەبارەت بە دۆخی سیاسی کوردستان و ئاڵوگۆرە سیاسیە تازەکان. لەم بەندەدا بەشێوەیەکی وردو هەمەلایەنە قسەوباس لەسەر گرنگترین ئاڵۆگۆرە سیاسیەکانی کوردستان ناوچەکە، لە پیگەی ئیستای ناسیونالیزمی کوردەوە بە دەسەڵات و ئۆپۆزیسێۆنەوە تا ڕیزبەستنی تازەی حزبەکان و بەشداری ئۆپۆزیسێۆنی بۆرژوازی کورد لە کابینەی هەشتەمی حکومەت و دەرئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی کوردستان و پیگەی بزوتنەوەی نارەزایەتی کرێکاری و جەماوەری و دەوری حزبی کۆمۆنییستی کرێکاری لە جەرگەی ئەم هەلومەرج و ئالوگۆرانەدا...تاد، قسەوباسیان لەسەر کرا.
لەبەندی سێیەمی کۆبونەوەکەدا، باسی مالیەی حزب و پێویستی وەڵامدانەوە بە گرفتی مادی حزب و هەنگاوەکانی وەڵامدانەوە بەو گرفتە،کرا.
لەبەندێکی تری پلنیۆمدا، باسی بەستی کۆنگرەی چوارەمی حزب قسەکراو پاش باس لە پیداویستیە سیاسی و ڕێکخراوەیەکانی، پلنیۆم بریاریدا کە لە نیوەی دوەمی ساڵی داهاتودا کۆنگرە ببەستێت و تەواوی ئامادەکاریەکانی، فەراهەم بکات.
لەبەشی بریارو بریار نامەکاندا، لەبەر ڕۆشنایی باسەکاندا، چەندین و بریارو پلاتفۆرم و بەیان، پەسەندکران و لەسەر بناغەی ئەوانەش کۆمەڵێک ئەرکی دیاریکراو سپێردران بە مەکتەبی سیاسی داهاتوو.
دوابەندی پلنیۆم تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سکرتیرو جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و هەڵبژاردنی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، کە هاوڕێ عوسمانی حاجی مارف وەکو سکرتێرو هاوڕێ موحسین کەریم وەکو جێگری سکرتێر لە پۆستەکانی خۆیاندا مانەوە و پاشان هەریەکە لە هاوڕییان" خەسرەو سایە، بەهار مونزر، حسین ساڵح، ئازاد مەجید، مەهدی ڕەسوڵ" وەکو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردران.
بەم شێوەیە و پاش دوو ڕۆژ قسەوباسی هەمەلایەنە، پلنیۆم بە وتەی کۆتایی عوسمانی حاجی مارف و سرودی ئەنتەرناسیونال کۆتایی بەکاروبارەکانی خۆی هێنا.
شایانی ووتنە لە ڕۆژی دووەمی پلینۆمدا لەلایەن لیژنەی تایبەت بەکەیسی تیرۆری هاورێ ئازاد ئەحمەدەوە، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕەوتی لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکان لە کەیسەکە پێشکەشکرا. پلینۆمیش سەرباری ڕوونکردنەوەی ڕێکارو هەنگاوەکان، مەکتەبی سیاسیو لیژنەکەی ڕاسپارد کە هەموو تواناییو هەوڵەکان بۆ بەسەرەنجام گەیاندنی کەیسەکە بخەنەگەڕ.
مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
22-12-2013