بۆ بەڕێزان:سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
قایمقامیەتی قەزای هەڵەبجە
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی
بەڕێزان وەک ئاگاداران هەڵەبجە یەکێکە له و شارانەی بەردەوام لەدەرەوه و ناوەوەی هەرێم سەردانی دەکرێت و سیمبولی دیاری نەتەوەی کوردە وەک چۆن لەڕابردوودا مەڵبەندی ڕۆشنبیری و هونەری و چالاکی جۆراوجۆر بووە لەئێستاشدا شارێکی زیندووه و بەردەوام چالاکی تیادا ئەنجام دەدرێت.
بەڵام تا ئەمڕۆ هۆڵێکی شایستە لەم شارەدا نییە و چەندین جار بەڵێن دراوه و جێبەجێ نەکراوە، بۆیە چیتر ئیمە گوێ بۆ بەڵێن ناگرین و کردارمان ئەوێت. بۆ حکومەتێک جوان نییە کە میوانانی دەرەوە و ناوەوە دێن هۆڵێکی شایستە نەبێت بەکۆڕو کۆبونەوە نیشتمانیەکانیان.
ئێمە وەک کۆمەڵێک لەڕۆشنبیران و هونەرمەندان و چالاکوانی مەدەنی هەڵوێست وەردەگرین و بەشێوەیەکی مەدەنی ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین و بەردەوام دەبین تا جێبەجێکردنی داواکاریمان و دروستکردنی هۆڵێکی شایستە پێش ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە واتەی 16ی 3 2014 بۆیە داواکارین:
- پارچە زەوییەک لەناو شار دیاری بکرێت لەگەڵ شوێنی شیاو بۆ ئه و مەبەستە.
- بەزووترین کات کار بۆ ئه و پرۆژەیە بکرێت واتە پێش ساڵیادی 16-03-2014
کۆمەڵێک لەڕۆشنبیران و هونەرمەندان و چالاکوانانی مەدەنی هەڵەبجە
23-12-2013