بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
ئەمڕۆ سەر لەبەیانی دوو شەمە 23-12-2013 بەڕێز مامۆستا مەلا سەید عوسمان سەید ئەحمد زاناو کەسایەتی ئاینی دیاری هەڵەبجەو ئەندامی سەرکردایەتی بززتنەوەی ئیسلامی لەسەر داوای دادوەری دادگای هەڵەبجەو ئاسایشی هەڵەبجەی شەهیدەوە سەردانی ئاسایشی کرد بەمەبەستی وەرگرتنی لێدوانی بەڕێزیان دەربارەی ئەو زانیاریەە هەڵە و نادروستانەی لە سەر مامۆستا وتراوە سەبارەت بە مەسەلەی سوریاو ڕۆشتنی گەنجانی کورد بۆ ئەو وڵاتە.. بەڵام بەداخەوە ئاسایشی هەڵەبجەو د\واتر بە بڕیاری دادوەر مامۆستا عوسمان بە بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی لەسەر بوبێت تۆمەتێکی لەسەر ساغ بوبیتەوە دەست بەسەر دەکرێت و ڕەچاوی پێگەو کەسایەتی ئاینی و کۆمەڵایەتی ئەم مامۆستایە نەکراوە. لە کاتێکدا ئەو ڕیبَزی لە سەروەری یاسا گرتوە دەستبەجێ پەیوەندی ڕاستەو خۆی بەو لایەنانەوە کردوە.مامۆستا مەلا سەید عوسمان جگە لەوەی ئەندامێکی سەرکردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامیە.زاناو کەسایەتیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی و هەڵەبجەیەو یەکێکە لە وتاربێژە دیارەکان کە خەڵکی ناوچەکە و هۆگری وتارو ئامۆژگارییە ئاینیەکانی ئەو مامۆستایەن کە هەموو لە خزمەتی بارودۆخی ئاینی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی ناوچەکەیەو دوورە لە هەر بونختان و تۆمەتێک بۆ مەرامی سیاسی دەدرێتە پاڵی.
بۆیە ئێمە وەک مەڵبەندی 1 ئیسلامی بەتوندی ئیدانەی دەست بەسەر کردنی ناڕەوای مامۆستا سەید عوسمان دەکەین،پێمان واییە ئەم جۆرە مامەڵە نادرووستانە لەگەڵ مزگەوت و حوجرەو زانایانی ئاینی هیچ خزمەتێک بەم ئەزموونەو ئاسایشی کۆمەڵایەتی ناو ئەم هەرێمە ناکات،لێرەوە داوا لە یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف دەکەین لەبەرامبەر ئەم مامەڵە نادرووستانەدا هەڵویستی جدی خۆیان هەبێت.
مەڵبەندی یەکی بزووتنەوەی ئیسلامی
هەڵەبجەی شەهید
23-12-2013