خەندان هەڵۆ نەجات
لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لە سنووری قەزای قەرەهەنجیر لە لایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەهەنجیرەوە 105 کەس بەهۆی ڕاوکردنەوە دەستگیرکراون و بڕی ئه و غەرامەیەش کە له و کەسانە وەرگیراوە زیاتر لە شەش ملیۆن دینار بووە.
نەقیب شوان حسێن، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەهەنجیر بە خەندانی ڕاگەیاند: لە ماوەی سێ مانگدا توانیویانە 105 کەس بەتۆمەتی ڕاوکردن له و سنوورە دەستگیر بکەن و بڕی شەش ملیۆن و 500 هەزار دینار غەرامەیان بکەن.
وتیشی: "ژمارەیەک ئاسکی کێوی و باڵندەمان لەدەست ڕاوچیەکان ئازاد کردوە، بەپێی وتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناحییەی قەرەهەنجیر بە بەراوردلەگەڵ ساڵی 2012 ڕێژەی ڕاوکردن له و سنوورە کەم بوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە".
- 26-12-2013