خەندان – هێڤی خالید
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت لە ساڵی 2013، نزیکەی دوو هەزار کەس کەس تووشی نەخۆشی شێرپەنجەبوون کە 405 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمکە، هەر لە هەمان ساڵیشدا، سێ هەزار و 584 کەس بەهۆی ڕووداوی جیاوازەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەمرۆ سێشەممە، 31ی کانوونی یەکەم، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەپرێس کۆنفرانسێکدا ئاماری ساڵی 2013ی خستەروو، کە لەئامارەکەدا هاتووە لە ماوەی ئەمساڵدا 488 هەزار و 808 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانی کردووە، زیاتر لە یەک ملیۆنیش سەردانی مەڵبەندە تەندروستیەکانی کردووه و 197 هەزار و 505 کەس لەنەخۆشخانە ماونەتەوە.
وتیشی: لەنەخۆشخانە حکومیەکاندا 27 هەزار و 909 منداڵ و لەنەخۆشخانەی تابەتیش 5 هەزار و 839منداڵ لەدایک بوون، له و ڕێژەیەش 14هەزار 212 لە ڕەگەزی نێرو 13 هەزار و 697 لەرەگەزی مێ بووە.
لەدرێژەی ئامارەکەدا، دکتۆر میران محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەزار و 944 تووشبووی تازە بەنەخۆشی شێرپەنجە تۆمارکراون، کەبەشێکی ئه و نەخۆشانە لە خوارووی عێراق و شارەکانی ترەوە هاتوون بۆ سلێمانی بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
وتیشی:" لە سنوری پارێزگای سلێمانی 52 هەزار و 139 نەشتەرگەری ئەنجامدراوە، لەوڕێژەیەش10 هەزار و 240 نەشتەرگەری بچوک و 16 هەزار و 266نەشتەرگەریی مامناوەند و 10هەزار و 252 نەشتەرگەری گەورە و 15هەزار و 381 نەشتەرگەریی سەروی گەورە ئەنجامدراوە".
ئەوەشی خستەروو، لە ستانداردی وڵاتانی ئەوروپادا بۆ هەر 5 هەزار کەس یەک ئەمبوڵانسێک دابین کراوە، بەڵام ئێمە نەمانتوانیوە ئەم ستانداردە بشکێنین ئێستا لەشاری سلێمانی و دەوروبەری بۆ هەر 15هەزار هاوڵاتیەک یەک ئامبۆڵانس دابین کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی 2013دا 20 نەخۆشخانە لەسنووری پارێزگای سلێمانی هەبووە، کە16یان دەکەوێتە سەنتەری شار و 4یان دەکەوێتە دەرەوەی شار.
سەبارەت بە پرۆژە پێشنیازکراوەکانیش بۆ ساڵی 2014، ڕایگەیاند کە 19 پرۆژەی تەندروستییان لەبەردەستدایە.
- 31-12-2013