بڕیار حەسەن ئەحمەد ناوگردانیی لە ڕێکەوتی
12-07-198912-07-1989 لە ئۆردوگا زۆرەملێیەکانی حیزبی بەعس (باریکە) لەدایکبووە، خەڵکی گوندی ناوگردانی سەر بە سەیدسادق بووە.
سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بە سەرکەوتوویی تەواوکردووە، دەرچووی پەیمانگای کۆمپیوتەری سلێمانی-بەشی داتابەیس بووە.
گەنجێکی ڕۆشنبیر و خەمخۆری شارەکەی بوو هەر لەم دڵسۆزیەوە بەشداری خۆپیشاندانە خۆرڕسکەکەی
02-01-201402-01-2014 ی کرد تێیدا هەڵگری لافیتەیەک بوو کە لێی نووسرا بوو (کوا زانکۆ و پەیمانگاکەمان) هێزە ئەمنییەکان بە گوللە وەڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە و بڕیار لە تەمەنی 25 ساڵیدا بەگوللەی هێزە ئەمنییەکان شەهید کرا.
[1]