- بۆ یەکەمین جار ڕۆژنامەیەکی کوردی بە چل لاپەڕەی ڕەنگ و ڕەنگ لە هەرێمی کوردستان کەوتە بەر دەستی خوێنەرانی. ڕۆژنامەی ئاوێنە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، لەرێگەی 40 لاپەڕەی ڕەنگاو ڕەنگ گەیشتە بەردیدەی خوێنەرانی و هەر لەگەڵ چونیدا بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پێشوازییەکی زۆری لێ کرا.
- تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک بنکەی پۆلیسی قۆرییەی کەرکووک ڕوویداو بەهۆیەوە 2 کوژراو و دەیان بریندری لێکەوتەوە.
- هێرش دەکرێتە سەر ڕەبایەیەکی سەر بە فەوجی تەوارییەکەی جەلەولا و هاوکات دوو پردیش لەسەر ڕێگەی سەرەکی جەلەولا - بەغدا دەتەقێنرێتەوە، بەو هۆیەشەوە ڕێگاکە دادەخرێت.
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلێک لە ناو شارۆچکەی سەعدییەدا تەقێنرایەوە.