خەندان - ڕەهێڵ سەمەد
بەوتەی بەرپرسانی پارێزگای هەولێر لەماوە ساڵی ڕابردوودا لەلایەن لیژنەی بەدواداچوونەوە 961 شوێنی گشتی بەسەرکراوەتەوە و له و ژمارەیە 122 شوێن بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەکان داخراون.
هێرش حسێن جێگری قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە خەندانی ڕاگەیاند: لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا واتا لە (01-01-2013 - 31-12-2013) لەلایەن لیژنەی بەدواداچوونی پارێزگای هەولێر 961 شوێنی وەک چێشتخانە و سوپەرمارکێت و فرۆشگاکانی جۆراوجۆری تر بەسەر کراونەتەوە.
هێرش حسێن وتی: "لە ئەنجامی پشکنین و بەدواداچوونی ئه و شوێنانە لەلایەن لیژنەکەوە دەرکەوت 241 شوێن سەرپێچییان هەبووە، لەناو ئه و ژمارەیە 122 شوێن بە بڕیاری لیژنەی بەدواداچوونی پارێزگای هەولێر داخراون".
جێگری قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو کە هەر لەمیانەی بەسەرکردنەوەی ئه و شوێنانە 720 شوێن کێشەیان نەبووە و لەرووی پاک و خاوێنی و کوالیتی کەلوپەلەکانیان هیچ گرفتیان نەبووە، بۆیە لەلایەن لیژنەکەوە دەستخۆشییان لێکراوە.
بەوتەی بەرپرسانی پارێزگا هەولێر بوونی لیژنەیەکی لەوجۆرە بۆ چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکان بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە خواردەمەنییەوە هەیە، کاریگەری باشی هەبووە لەسەر پاکڕاگرتنی ئه و شوێنانە و پابەندبوونیان بە ڕێنماییەکان.
- 08-01-2014