بەڕێوەبەری گەشت و گوزاری
سۆرانسۆران دەڵێت، لە ساڵی 2013دا 485 هەزار و 119 گەشتیار سەرەدانی شوێنە گەشت و گوزارییەکانی سنووری هەر چوار شارۆچکەی سۆرانیان کردووە و ماونەتەوە، زۆربەی گەشتیارانیش لە ناوەڕاست و خوارووی عێراوە هاتوون.
بەڕێوەبەری گەشت و گوزاری سۆران بارزان محەمەد بە ماڵپەڕی زاری کرمانجی ڕایگەیاند، لە ساڵی 2013 ڕێژەیێکی زۆر لە گەشتیاران سەرەدانی شوێنە گەشت و گوزارییەکانی سنووری هەر چوار شارۆچکەی سۆران،
چۆمانچۆمان،
ڕواندزڕواندز،
مێرگەسۆرمێرگەسۆریان کردووە، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2012 ڕێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ ناوچەکە 40% زیادی کردووە.
بارزان ڕوونیشی کردەوە، ئێستا لە سۆران و ڕواندز زیاتر لە 16 هۆتێل و مۆتێلی گەشتیاری دروست دەکرێن بە تەواو بوونیان ڕێژەی مانەوەی گەشتیاران لە ناوچەکە ڕوو لە زیاد بوون دەکات.
[1]