لوقمان مورادی کوڕی عوسمان، لە دایک بووی 1362ی هەتاوی (1983)، خەڵکی شاری #مەریوان# سەربە پارێزگای #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کورستانە، لە ڕێکەوتی 13ی مانگی گەلاوێژی سالێ 1388ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان دەستبەسەر و بۆ ناوەندەی هەواڵگری ئیدارە ئیتلاعاتی شاری سنە گواسترایەوە. ئەو گیراوە لە گەڵ زانیار مورادی یەکێکی تر لە تاوانباری ئەو پەروەندەیە، نزیک بە 9 مانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کەوتبوونە ژێر لێکۆلینەوە و بە چەندین جۆر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی درابوون. ئەودوو گیراوە دوای ئەوە گواسترانەوە بۆ گرتوخانەی ناوەندی سنە و هەروەها نزیک بە 6 مانگ لەو گرتوخانەیە ڕاگیرابوون. دواتر لوقمان مورادی بۆ جاریکی تر گواسترایەوە بۆ ناوەندی هەواڵگری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە. بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات زەخت و فشارێکی زۆریان خستبوونە سەر بۆ ئەوەی کە لە سەر میدیاکان دان بەوە دابنێن واتە بەپرسایەتی کوشتنی کوری پێشنوێژی هەینی شاری مەریوان وەئەستۆ بگرن.
ئەو دوو گیراوە لە پرۆگرامی ئیران تودەی کەنالی '' پرس تیڤی'' دانیان بە کوشتنی کورێ پێشنوێژی هەینی شاری مەریوان دانابوو کە بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ناوبراو'' ئەو کارە لە ژێر گوشار و هەروەها ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی بێ ئەنداز بووە''
دواجار بۆ هۆدەی ژمارە 209ی گرتوخانەی ئەوینی تاران گواستراونەتەوە و دوای نزیک بە 1 مانگ و نیو بە بێ هیچ مافێکی چاوپێکەوتن و پەیوەندی گرتن لە گەڵ بنەماڵەکەیان، لە بەشی 15ی دادگای شۆرشی تاران بە سەرۆکایەتی قازی سەلەواتی، بە تاوانی کوشتنی کوڕی پێشنوێژی هەینی مەریوان دادگایی دەکرێن و سزای لە سێدارە دانیان بە سەردا دەسەپێنن، دوای دەبڕینی نارەزایەتی ئەو دوو گیراوە بە نیسبەت ئەوە ئەو برایارە، لە ڕێکەوتی 18ی پووشپەری سالی 1390 (2011)لە لایەن دیوانی باڵای وڵات ئەو سزایە پەسەند و ڕۆژێک دواتر ڕادەستی بنکەی بەرێوەچوونی سزا لە گرتوخانەی ڕەجایی شاری کەرەج دەکرێ.[1]
رۆژی #08-09-2018# لەسێدارەدرا.