ئای دی: 05ANKARA4205
بابەت: نوێنەری یەکێتی لەئەنکەرە دەڵێت واز لەهەموو شتێک دەهێنین لەپێناو کەرکووکدا.
سەرچاوە؛ باڵیۆزخانەی تورکیا
بەروار: 20ی تەمموزی 2005
پۆلێن: زۆر نهێنی
پوختە:
نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەئەنکەرە، بەهرۆز پێیراگەیاندین کە ئەوەی هەموو کورد لەدانوستانەکانی تایبەت بەدەستوردا دەیەوێت کەرکووکە، لەبەرامبەر دەستکەوتنی ئه و خەڵاتەدا، واز لەهەموو شتێکی دیکە دێنێت. ئه و سکاڵای هەبوو لەهەنگاوەکانی مادەی 58 (مادەی 140) کە زۆر بەخاوی دەڕوات بەڕێوە، هەروەها لۆمەی بارزانی کرد کە ڕێگرە لەوەی حکومەتێکی کاتی بەشێوەی تەوافوق پێکبهێنرێت. ئەم تێڕوانینەی گەڵاڵی لەبارەی کەرکووکەوە جیاوازە لەوەی ماوەیەک لەمەوبەر تاڵەبانی لەبەغدا وتی.
رۆژی 19ی تەمموز، بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ نوێنەری یەکێتی لەئەنکەرە، بەهرۆز گەڵاڵی کۆبوونەوە. له و دیدارەدا گەڵاڵی وتی، به و زووانە لەسەردانکردنی بەغدا و هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد لەلای تاڵەبانی بووە کە کاتێک جۆرج بوش تەلەفۆنی بۆ کردوه و پیرۆزبایی لێکردووە بەبۆنەی بەشداربوونی نوێنەرایەتی عەرەبی سوننە لەلیژنەی داڕشتنەوەی دەستوردا. گەڵاڵی ئەوەشی ڕاگەیاند کە بوش داوای لەتاڵەبانی کردووە پیرۆزبایی بگەیەنێتە مەسعود بارزانی بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
گەڵاڵی: کەرکووکمان بدەنێ، ئەوانەی تر ئاسانە
گەڵاڵی بەوتەی خۆی ئاگادارە لەدواین ئه و داواکارییانەی کە کورد پێشکەشی لیژنەی دەستوریی کردوە. گەڵاڵی ئاماژەی بەوەش کردوە کە هەڵوێستی کورد ئەوەیە کە ئامادەیە بۆ گەیشتن بەچارەسەر.
لەبارەی ئەوەی کە چی وا لەکورد دەکات پشتیوانی لەدەستوری نوێ بکات، گەڵاڵی ڕایگەیاند، ئەوە زۆر ئاسانە، نوێنەرانی کورد لەنووسینەوەی دەستوردا پێویستە ئەمانە بکەن:
- دیاریکردنی سنورەکان بەشێوەیەک کە ئه و شارو شارۆچکانەی سەددام لەکەرکووکی دابڕیون بگەڕێنرێنەوە سەر پارێزگای کەرکووک.
- داننان بەوەی کە کەرکووک شارێکی کوردییە و بخرێتە ژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان.
بەهرۆز گەڵاڵی تەئکیدی کردەوە کە پێویستە ئەمریکا فشار بخاتەسەر هەر یەک لەعەرەبی سوننه و شیعە بۆ ئەوەی ڕازیبن به و داواکارییە. ئه و هەوڵیدا دڵنیامانبکاتەوە لەوە کە کورد ئامادەیە لەنزیکەوە کار لەگەڵ تورکمان و عەرەبەکانی کەرکووکدا بکات، بەجۆرێک کە ئه و پێکهاتانە هەست بەبەختەوەری بکەن کە لەکەرکووکدا دەژین وەک شارێکی کوردی. ڕاوێژکاری سەربازیی- سیاسیی ئەمریکا بەمجۆرە وەڵامیدایەوە: شکستی ئەوەی کە نەتوانراوە حکومەتێکی کاتی بەشێوەیەکی تەوافوق لەکەرکووک پێکبهێنرێت، نیشانەیەکی دڵخۆشکەر نییە. لەبەرامبەردا گەڵاڵی لۆمەی بارزانی کرد کە ڕێگرە لەبەردەم گەیشتن بەتەوافوق و وتی، تاڵەبانی هەوڵ لەگەڵ بارزانی دەدات بۆ ئەوەی زیاتر هاریکار بێت. جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە قەرەبووی ئه و خێزانە عەرەبانە بکرێتەوە کە لەلایەن سەددامەوە هاوردەی شارەکە کراون و دەبێت کەرکووک چۆڵبکەن. ئاماژەی بەوەش کرد کە ماوەیەک لەمەوبەر گروپێک له و عەرەبانەی کەرکووک چاویانکەوتووە بەتاڵەبانی و باسیان لەوە کردوە کە ئەگەر بەزوویی قەرەبوو بکرێنەوە، ئەوا دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی باشور. گەڵاڵی سکاڵای لەخاوو خلیچکی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی مادەی 58 (140) هەبوو.
کۆمێنێت:
گەڵاڵی (بەپێچەوانەی هاوڕێکەی لەپارتی دیموکراتی کوردستان) بەگشتیی سەلماندی کە تەواو پەیوەستە بەسەرکردەی حزبەکەی خۆی و هەڵوێستی کوردانی عێراق بەگشتیی. ئێمە ئەوە بۆ هاوڕێیانمان جێدەهێڵین لەعێراق لەبارەی بۆچونەکانی گەڵاڵی کە هەموو کورد ئەوەی لەدەستوردا دەیانەوێت بریتیە لەکەرکووک. بەتایبەتی لێدوانەکانی ئەمدوایەی تاڵەبانی بۆ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە وتبوی هەنگاونانی لەسەرخۆی پێباشە بۆ چارەسەرکردنی چارەنووسی کەرکووک.
- 18-01-2014