لەنەخۆشخانەی ئاڤرینی شاری عەفرین لەساڵێکدا (50) هەزار و (100) نەخۆش چارەسەریان بۆکراوە ، (4) هەزار و (110) نەخۆش نەشتەرگەريان بۆ کراوە و (300) نەخۆشیش بە بێ بەرامبەر چارەسەریان بۆ کراوە.
نەخۆشخانەی ئاڤرینی شاری عەفرین لە 5ی کانوونی دووەمی 2013دا کراوەتەوە، یەکێک لەنەخۆشخانە هەرە چالاکەکانی هەرێمی عەفرین و حەلەبە. جیا لە عەفرین هەرێمەکانی دەوروبەری وەک ئەلباب، ئەتاربێی شاری حەلەب ژمارەیەکی زۆری نەخۆش ڕوویان کردۆتە ئەو نەخۆشخانەیە.
(97) پزیشک (24) کاتژمێر کاردەکەن
لەنەخۆشخانەکەدا (97) پزیشکی پسپۆر کار دەکەن لەوانە (14)یان لەدەرەوەی عەفرین هاتوون. هەروەها نزیک (35) کارمەندی تێدایە. نەخۆشخانەکەدا (24) کاتژمێرە کار دەکات و پێکهاتووە لە (9) بەش.
(4) هەزار و (110) نەشتەرگەری تێدا کراوە
بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەکە دەربارەی کارو خەباتی نەخۆشخانەکە ڕایاگەیاندووە کە لەماوەی ساڵێکدا (50) هەزار و (100) نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، هەروەها (4) هەزار و (110) نەشتەرگەری کراوە. پزیشکان ڕایانگەیاند نەشتەرگەریەکان لەنەخۆشخانەی ئاڤرین کراون.
بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەکە ڕایانگەیاندووە کە ڕووداوی مردن لەرێگای نەخۆشخانەکاندا لەسەدا یەک کەمترە. ئەوەشیان خستۆتەڕوو کە نزیک (200) نەخۆش پێش ئەوەی بگەنە نەخۆشخانەکە گیانیان لەدەست داوە و زۆربەی ئەوانەش تەمەنیان زۆر بووە.
بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەکە جەختیان کردۆتەوە کە لەنەخۆشخانەکەدا زیاتر لە (300) نەخۆشی کۆچبەر و هاوڵاتی هەژار بە بێ بەرامبەر چارەسەری پزیشکی یان بۆ دەکرێت.