لەدوای شەهید کردنی ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی و ئەو هەوڵانەی بۆدۆزینەوە و دادگایی کردنی تۆمەتباران دەستی پێکرد دڵخۆش بووین، بەڵام ئەوەی نیگەرانی کردووین ئەگەری بەلارێدابردنی دۆسیەکە و ونکردنی تۆمەتبارانی سەرەکیە لەو تاوانەدا، بەجۆرێک دادگا بەخێرایی بڕیار دەدات و ئاسۆکانی دۆزینەوەی تاوانباری سەرەکی لێڵتر دەبن.... ئێمە بڕوامان وایە کە یاسا سەروەر بێت و هەمیشە داواکار بوین کە دەسەڵاتی دادگەری لەم وڵاتەدا بَیلایەنانە حوکم بکات وەک یەکی لە جێبەجێکردنی بڕگەو مادەیاساییەکان، بەڵام ئەوەی لێرە مایەی گومانی ئێمەو نیگەرانی شەقامی کوردیە ئەوەیە لەدۆسیەیەکی ترسناکی وەک تیرۆر کردمی شەهید کاوە گەرمیانیدا کە بە ماددەی (406) ی یاسای سزادان لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت کوێڕا دادگای لێکۆڵینەوە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی وەدەست خست ئایا دەسەڵاتی جێبەجێکردن بەم شێوەیە هاوکاری دەسەڵاتی دادگەری دەبێت بۆ یەکلاکردنەوەی هەموودۆسیەکان، لەگەل بوونی ئەو تێبینیانەی کە چەندین کەسی شارەزای یاسایی لە سەرتەکیف کردنی ئەم مادەیە هەیانبوو کە پێیان وابوو لە بری مادەەی (406) یاسای سزادان دەبیت بە پێی مادەەی (2) تیرۆر تۆمەتباران لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرایە. لەبەر ئەوەی ئەم مادەیە لەگەڵ دۆخی تاوانەکەدا دەگونجێت، چونکە ئەم تاوانە بەرگیکی تەواو سیاسی هەیە، تا ئێستاهیچ دۆسیەیەک لە کوردستاندا هێندەی ئەم دۆسیەیە بە خێرایی مامەڵەی لەگەڵ نەکراوە.
کاری دادگا ئەوە نیە وەک نمایش کردن خەڵک بانگهێشت بکات، بەڵکو دادگا گۆڕەپانی دادگەری و شوێنی گەڕاندنەوەی مافە بۆ خاوەن ماف، هەر دادگاکانن تیماری برینە قوڵەکانی ئەم ئازارە دەکەن، لە سۆنگەی ئەم دۆسیەوە تێڕوانینەکانمان بۆ سەربەخۆیی و بێلایەنی دادگاکان کاڵتردەبێتەوە ترسێکی بێشومار داماندەگرێت، ناچارمان دەکات متمانە لە دادگاکان وەربگرینەوەو دەنگامان بڵدنتر دەکەینەوەو میکانیزمی دیکە بگرینە بەر..
ئێمە ئەم پەیامە ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندی دار دەکەینەوە، چونکە بڕیارەکانی دادگا هێندەی تیرۆر کردنەکە ئازار بەخشن، داگاکان پێمان دەڵێن تەنها شوێنی تاوانبار کردنی هەژارانن، ئاماری مەترسیدار هەن لەسەر ئەوەی سەدەها تۆمەتبار لە بنکەکانی گرتن و گواستنەوەی تۆمەتبارو دام و دەزگا ئەمنیەکانی تر ماوەی چەندین ساڵە تەنانەت لێکۆڵینەوەشیان لەگەل نەکراوە وە چارەنوسی دۆسیەکانیان نادیارە، ئەمەش وێڕای ئەوەی کە پێچەوانەی سەرجەم بنەماکانی جارنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و یاساکانی عیراق و هەرێمی کوردستانە، دیسان پێچەوانەی هەموو ئەو ڕَێکارە یاساییانەیە کە لە م دۆسیەیەدا ئەنجام دراون..
لێرەدا گرنگترین کارکتەر کە دەبێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت بۆ بەر گرتن بەم کارە دەزگای داواکاری گشتی یەوێڕای ئەوەی کە بەرپرسیاریەتێکی یاساییە و ڕووبەڕووی ئەرکێکی میژوویی گرنگ دەبنەوە دەتوانن متمانە بۆ دەسەڵاتی دادگەری هەرێم بگێڕنەوە و ڕێگربن لەو هەموو بێڕێزیەی کە بە تاکی کورد دەکرێت، چونکە بێدەنگبوونی داواکاری گشتی و ڕۆڵ نەبینینی دادگاکان بوو وای کرد تاوانی شەهیدکردنی سۆران و سەردەشت و عەبدوستار تاهیر بەبێدەنگی تێپەڕێت بۆیە ئێستا لەدۆسیەی شەهید کاوەدا بێدەنگ نین تا چیتر کۆتایی بەم تیرۆرە بهێنرێت و هیچ کەسێک نەتوانێ ڕێگە بەخۆی بدات لەژێر هەر ناو و پاساوێکدا خوێنی ڕۆژنامەنووسان بڕێێت..
دەستەیەک لەرۆژنامەنووسو چالاکانی مەدەنی لەهەڵەبجە
24-01-2014