دەزگەیەک بۆ خزمەتی خوێنەرانی پەرتووک، لەوێ نوێترین بڵاوکراوە دەستدەکەوێت.
جەمال عیرفان لەنێو هاوڕێی و هەڤاڵانیدا خاوەن کەسایەتییەکی کاریگەر و لەبیرنەکراو بووە، هەر بۆیە لە لایەن بەڕێز دکتۆر تەها ڕەسوڵ وەک هاوڕێ و وەفایەک بۆ ئەم نووسەرە لە 14-02-2013 دەزگەی ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان دادەمەزرێنێت و لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە مۆڵەتی ڕەسمی پێ دەدرێت، ئەم دەزگەیە لە سەرەتای درووست بوونییەوە تا ئێستا (2019) خاوەنی زیاتر لە 400 بڵاوکراوەی خۆیەتی لە سەرجەم بوارەکاندا و لە هۆڵی تایبەتیی پەرتووکخانەکەیدا ساڵانە چەندین کۆڕ و سیمیناری جۆراوجۆر سازدەکرێت.
دەزگەی ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان ناوەندێکی ڕۆشنبیریی گشتییە و ئامانجی تەنیا خزمەت گەیاندنە بە نووسەران و خوێنەران
ئەم دەزگەیە پەرتووکەکانی بە ناوی چوار کەسی دیاری کوردەوە چاپ دەکات بۆ ڕێزگرتن لەکار و خەبات و ماندووبوون و هەروەها زیندوو مانەوەی ناویان لەناو کورد و پەرتووکخانەی کوردیدا.
1- سەرجەم پەرتووکە هزری و فەلسەفییەکان بە ناوی شەهید
ئارام دەردەچێت کە ( ناوەندی توێژینەوە و هزری شەهید ئارام ) ە
2- هەرچی پەرتووکی ئەدەبییە بە ناوی نووسەری بەڕێز عەبدولڕەحمان زەبیحی دەردەچێت کە ( ناوەندی توێژینەوەی ئەدەبی عەبدولڕەحمان زەبیحی ) یە
3- سەرجەم پەرتووکە مێژووییەکان بە ناوی مامۆستای لەهزرا زیندوو
جەمیل ڕۆژبەیانی دەردەچێت کە ( ناوەندی توێژینەوەی مێژوویی جەمیل ڕۆژبەیان ) ە
4- سەرجەم ئەم پەرتووکانە لە لایەن ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕووباکبیریی کورد ( جەمال عیرفان ) چاپ و بڵاو دەبێتەوە لەسەر ئەرکی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتی بەڕێز ( د.تەها ڕەسووڵ )
بەپشتیوانی ئێوە و سەرنج و بۆچوون و ڕەخنەکانیشتان
پێکەوە لەم کاروانە ڕۆشگەرییەدا بەردەوام دەبین [1]