کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان ژمارەی لیست و قەوارە سیاسییەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ئاشکراکرد.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە تیروپشک ژمارەی سەرجەم ئەو لیست و قەوارە سیاسییانەی دەستنیشان کرد، کە بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕڵەمانی ئێراق دەکەن.
ژمارەی لیستی قەوارە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی داهاتوو بەم جۆرەیە:
#پارتی دیموکراتی کوردستان# ژمارە 213
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ژمارە 266
#بزووتنەوەی گۆڕان# ژمارە 234
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ژمارە 274
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ژمارە 237
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ژمارە 275
هاوپەیمانی کوردستان لەنەینەوا ژمارە 243
لیستی ئاشتی کوردستانی ژمارە 258
لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان ژمارە 210
لیستی هاوپەیمانی نیشتمانی کوردستانی ژمارە 212
هێشتا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای هەرێمی کوردستان
دەست پێنەکردووە، لە کاتێکدا کە بڕیارە ئەو هەڵبژاردنەش هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ڕۆژی (30ی مانگی نیسانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.[1]
-29-01-2014