- بەهۆی وەرنەگرتنی موچەی مانگی ڕابردوەوە، بەیانی ئەمرۆ، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی مانگرتیان ڕاگەیاندو فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی ئاوی سەرچناریش ئاوی ژمارەیەک لەگەڕەکان دەبڕن.
- مانگرتنی کارمەندانو فەرمانبەرانی فەرمانگە جیاجیاکانی شاری سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە بەردەوامەو لەو چوارچێوەیەدا ئەمرۆ، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی مانگرتنیان ڕاگەیاندو دەروازەی سلێمانیان داخست.