- دوای ڕوودانی چەند بومەلەرزەیەک لە قەزای پێنجوێنی پارێزگای سلێمانی، شەوی ڕابردوو و بەیانی ئەمرۆ، چەند بومەلەرزەیەکی دیکە هەمان ناوچەیان هەژاند، بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی سلێمانیش لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و کاریگەرییەکەی تا دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
- سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای سلێمانی - عەربەت 6 کەس گیانیان لەدەستدا.