ژمارەی ئه و ئاوارانەی لە فەلوجه و ڕومادی و ناوچەکانی تری ئەنبارەوە هاتوونەتە کەرکووک زیاترلە 2200 خێزانن.
کەرکووک، ئاوێنەنیوز: لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست ئاوێنەنیوز کەوتووە، نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک، ڕایگەیاندووە ئەمڕۆ(سێ شەممە) کۆبووەتەوە لەگەڵ (سەمیح بولبول) نوێنەری کۆمیتەی نێودەوڵەتی کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و گفتوگۆیانکردووە لەسەر دۆسیەی پەنابەرانی ئەنبار لە کەرکووک.
هەر له و بەیاننامەدا هاتووە، ژمارەی ئه و ئاوارانەی لە فەلوجه و ڕومادی و ناوچەکانی تری ئەنبارەوە هاتوون زیاتر لە 2200 خێزانن.
هاوکات لە کۆبونەوەکەدا جەختیان لە سەر دابینکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ ناوچەکانی ئەنبار کردۆتەوە لەگەڵ مسۆگەرکردنی گەڕاندنەوەی ئه و ئاوارانە بۆ شوێنەکانی خۆیان.
ماوەیەکە ناوچەکانی ئەنبار بوونەتە شوێنی شەڕو ڕوبەڕوبونەوەی سەربازی نێوان حکومەتی عێراق و دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش)، بەوهۆیەشەوە دەیان هەزار کەس لە ئەنبارەوە ئاوارەی پارێزگاکانی تری عێراق و هەرێمی کوردستان بوون.
- 18-03-2014