حەمە عەلی بەرخانەقا کێیە!
ئایا نهێنیەکانی کامانەن ؟
ساڵی 1955 لەبەرخانەقا لەدایک بووە،
کۆڕی نەقیب عوسمانی مەلا کوردەیە، دایکی لەعلیە خانی کچی حەمەی شاڵیە،
تاکو ئێستا هیچ کەس لەبراکانی و پورزاو خاڵۆ زاکانی کەهەمو موئەهەلاتێکیان تیابوە لەپۆست و پڕۆژە و بەرژەوەندیەکان و موڵک ماڵی گەلدا تەنازولیان نەکردوە،
هەتا داگیرکردنی موڵک وماڵیان لە سەردەمی بەعسدا بەهیچ جۆرێک داوای قەرەبویان نەکردوە وسەربەرزانە کوردایەتیان کردوە،
هەتا ئێستاش لەبەر پاکی نیشتیمان پەروەریان،
براکانی کاک ئاسۆ و کاک ساماڵ خاوەنی زەوی و خانو وەهیچ بەرژەوەندیەکیان نیە،
بگرە کرێچیشن.
هەتاکو پێنجی ئامادەیی خۆێندوە،
هیوایەتی ؛ ئەدەب وشیعر، مێژوو بوو بەتایبەتی نەخشەو پیلانە سەربازیەکانی سەرکردە جەنگاوەرە جیهانیەکان بۆ نمونە وەک ؛ جەنگیزخان، سەلاح الدین ئەیوبی، ناپلوێن، ڕومڵ ڕێوی بیابان، هرکلیس، ئەسکەندەری مەکدۆنی..... زۆرم لم جۆرەبۆنارد،
ئەوکتێبانەم بۆنارد لەسەر داوای خۆی، ،
هەروەها داوای کتێبێکی لێکردم بۆی بنێرم، ڤێرسەین. نەمئەزانی کێیە ئەم پاڵەوانە پێش پەنجا پێش زاین سەرلەشکری بریتۆن بوو واتە بریتانیای ئێستا کەئازاترین سەرکردەبوو، ڕۆمانەکان گرتیانس کوشتیان دوایش پەیکەریان بۆ کرد،
مانای زۆر خولیای ئەو سەرکردە سەربازیانەبوو تاکو بیان خۆێنێتەوە ئەو کتێبانە هەموی من بۆم ناردوە کەلەشاخ بوو،
هەمو زانیاریەکە لەسەر جاش و موستەشار و مخابرات و پیاوەکانی بەعسەوە هەبوو،
پێش ڕاپەڕین هەمو زانیاریەکننم بۆ نارد لەشۆێنی ڕەبایەکانی دەوری #سلێمانی# و جۆری چەک و هەمو ئەو بنکانەی کەحوکمەت خۆی تێدا قایم کردبوو،
زۆر بەدوای زانیاری دا لەسەر ڕەبایەو مستەشارەکاندا ئەگەڕا،
هەمو ڕێخستنەکانی لای من لەهەوڵی زانیاریدابووین بۆ شەهید حمە علی کاتێ پێویستی بوایە.
حەزی لەدەنگی ساڵح دیلان و مەملێ و ئێرج
هەرلەمناڵیەوە شەخسیەتی تایبەتی خۆی هەبوو، هەمیشە هاوڕێکانی بەدەوریەوەبوون قەد پێشی نەئەکەوتن،
زۆر هێمن بوو زۆر خۆشەویست بوو دڵپاک و سادەبوو،
لەشۆڕشی ئەیلولا تاکو نسکۆی حەفتاو چوار بەشداری کرد،
لەشۆڕشی نۆێدا لەسەرەتای دروست بوونی کۆمەڵە دەستی کرد بە ئیشی ڕێخستنی ناو شار،
وەزعی مادی باش بوو لەخێزانێکی تا ڕادەیە دەوڵەمەند بوون،
بڕیاری دا و چوو بوو بە پێش مەرگە سەرەتای شۆڕشی نوێ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،
هەرکەهاوڕێکانی زانیان زۆریان چوون؛بون بەپێش مەرکە،
زۆربەی پورزاو خاڵوزاو پور زازاکان و خزمان بەخۆشەویستی ئەم شێرە پیاوە چون بوون بەپێشمەرگە،
لەپێش مەرکایەتیدا بەوریایی و زیرەکی وئازایی ناسراو بوو،
شەڕێک نەیزانیایە کەتەواو زانیاری هەیە لەسەر هێزی دوژمن نەیئەکرد،
زانیاری تەواوی لەناوچەکانی دەوروبەری هەبوو، لەڕوی ژمارەی هێزی سەربازی و چەکەکانیان هەتا ناوی ئامری شوێنەکانی دەوری خۆی و هەمیشە لێکۆڵینەوەی لەتوانای سەربازەکان ئەکرد،
واتە ئەکادیمیانە شەڕی ئەبرد بەڕێوە،
لەگەڵ هەمو چون بۆشەڕێکا تەشکیلی تازەی درووست ئەکردەوەو ئیحتیاتی خۆی ئەخست بۆ گەڕانەوە، بیزانیایەکەسێک ئەترسێ ئیشی تری پێ ئەکرد و نەی ئەبرد بۆ شەڕ بۆ شەڕ،
زۆر زۆر سیقەی بەخۆی بوو، ئەی وت لەم شەڕەدا دوژمن ئەکەین بەفیلم و شەهیدیشمان نابێ ورەی پ.م، بەرز ئەکردەوە،
لەسەرکاغەزێک خریتەی شەڕەکەی دروست ئەکرد،
بینیم وێنەی خاڵێک و دوو بازنەی کێشا،
وتی ئەوخاڵە دووژمنە بازنەی یەکەم من لەگەڵ پ.م، کان وتم بازنەی دوو، وتی ئەوەسڕە پێت ناڵێم دوایی پێی وتمهەر هێزی خۆمە کردومەبەدو بەشەوە،
ئەم پیلانەی لەشەڕی قولەڕەئیسیدا بەچاوی خۆم دیم،
کاتێ شەماڵ باوک هجومی کرد بۆجاشەکان ئەوەبوو دواشەڕێک کەوتە کەمینەوە پ، م، شەهیدبوو بەناوی هیوا،
شەماڵ بەخەستی فیشەکێک بەرملی کەوتبو لەبنباڵیەوە دەرچوو بوو،
هەر بازنەی دووەم خۆی سەرکردەی زوو توانی جاشەکان بشکێنێ و زۆری لێ کوشتن و شەماڵیش بەبرینداری هێنایهوە بۆسەرگەڵو،
هێزی خۆیەتی بەدوو جارهجوم ئەکات بۆ ئەوەی نەکەوێتە کەمینەوە بەڕاستی پارتی زانبوو ڤسەکەی ڕیجی دۆبریەم بیرکەوتەوە کە پارتی زان دهبێت
شارەزای نەخشەی جەنگ بێت
بەوێنە هێزی پ.م، لەچەند قۆڵێکەوە دائەنا و لەهەمو ناوچەکانی چواردەوریەوە خەڵکی هەبوو بۆ چاودێری حکومەت و هەموڕۆژنامەکانی ئەو سەردەمەی پێئەگەیچشت،
شەوانە خۆی حراسەتیژئەگرت،
لەنیوە شەوا هەستایتایە ئاگای لێ بوو،
نمەکی هەرماڵێکی ئەکرد ئەی وت ڕۆژێک دێت ئەم هەقەتان بدەینەوە،
زۆر جاران هەمو خواردنەکانی بۆ پ. م، ئەهێنا لەسەر حسابی خۆی بوو،
کەلەشەڕ ئەهاتنەوە ؛
سوپاسی هەمو پ.م، ئەکرد ونوکتەی خۆشی بۆئەکردن گۆرانیان ئەوت، جائەیوت نۆرەی خواردن و خواردنەوەیە خۆی حیوانێکی ئەکڕی خۆشی سەری ئەبڕی،
شەڕەکانی شەوانی سلێمانی لەگە ڵ شماڵ باوکی پورزای و پورزاکانی تری وسێ برای خۆی لەگەڵدابوو شەهید مژدە، ئاسۆ، ساماڵ، هەموشەڕێک بەبراو پورزاکانی و خاڵوزاکانی ئەوت ؛
ناوەکانیان زۆرە لەبەشی دووەمدا باسی ئەکەم ؛
شەڕەکانی ؛
داستانی ڕزگاری، قەیوان ماوەت، کارێزە، خەمزە، قولەرئیسی، سرچنار، دوکان، سورداش، جادەی کرکوک، ڕبایەکانی چمچماڵ، سەرشەستی، ئەمانە کەمێکی بوون لە نوسینەکانما زیاتر وردەکاری شەڕەکان ئەنوسم،
کاتی ڕاپەڕین ؛
بەرپرسی بانکی ڕشید بوون شەهیدمحمەعلی و شەهید شەماڵ و پێشمەرکەکانیان،
ئەم بانکە چواردە ملوێن دینار و شەش ملوێن دولاری تیابوو،
شەهید حمە علی و شەهید شەماڵ باوک (شەماڵە کۆێر) دەستیان بۆ یەک دینار نەبرد مێژوو شاهیدەو بەڵگەمان هەیە،
شەڕی دوای ڕاپەڕین ؛
سەرجادەی شەستی بەدیل گرتنی چەندان سەرباز،
شەڕەکانی ناوسلێمانی و ئەمنەکە و ڕاونانی ئەمنەکان بۆ سەر شەستی وڕەبایەکانیان ؛
کوشتنی تێکڕای ئەمنەکان ئەوانەی تاوانباربوون و بەدیل گرتنی زیاتر لەسەد جندی وڕیزگرتنیان زۆر بەڕۆحی کوردایتیەوە،
دوایی چوو بۆ #کفری# و#کەلار#و پاکردنەوەی سەرجادەی #دەربەندیخان#،
گەڕانەوە بۆ #کەرکووک# و؛شەڕەکانی دەوری کەرکووک و جادەی هەنجیرەو ئەمە هەموی بەکورتی،
ئەخیرەن ؛
شەڕی دەستەویەخەی چیمەن کەلەوێدا خۆی و؛هەمو هاوڕێکانی شەهید بوون، کەلەنویسینەکانی پێشومدا باسم کردوە،
دروود بۆ گیانی هەمو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری گەلەکەمان،
نوسینی ؛ جەبارشاڵی لۆڤەر