خەندان هەردی حەسەن ڕانیە
لەماوەی سێ ڕۆژی یادەکانی نەورۆز لە دەڤەری ڕاپەرین، تەنها 5 حالەتی پکدادانی ئۆتۆمۆبیل تۆمارکراوە.
بەریوەبەرایەتی هاتوو چۆی ڕاپەرین ڕایگەیاند، لەماوەی سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا تەنها 5 حالەتی پیکدادانی ئۆتۆمبیل ڕوویداوه و بەوهۆیەوە 12 کەس بریندار بوون.
نەقیب سامان ئیبراهیم وتەبیژی بەریوەبەرایەتی هاتوو چۆی ڕاپەرین تایبەت بە خەندانی ڕاگەیاند،" دوای ئامادەباشیی کارمەندانی پۆلیسی هاتوو چۆ لە دەڤەری ڕاپەرین، لەماوەی سێ ڕۆژی یادی نەورۆز، ئەرکی خۆیان بەباشی ڕاپەڕاندووه و بەوهۆیەوە کەمترین حاڵەتی ڕوودانی هاتوچۆ ڕویداوە"، وتیشی: بەهۆی ئه و پێنج ڕووداوەی هاتوچۆ، 12 کەس بریندار بوون کە ژن و منداڵیان تێدایە .
هەر سەبارەت بە ئاماری ڕووداوەکانی ڕۆژانی نەورۆز، وتە بیژی بەریوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەرین بە خەندانی ڕاگەیاند، " کۆی ڕووداوەکان کە لە سنوری بەریوەبەرایەتیەکە تۆمارکراون، 7 حاڵەتی مردن بوون کە لە نەخۆشخانەکان گیانیان لەدەست داوه، هەروەک 7 حاڵەتی سوتاوی و 8 حاڵەتی برینداری هاتووچۆش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکان و 1 حالەتی نەوت خواردنەوە هەبووە وە 18 حالەتی برینداری جۆراو جۆر تۆمارکراون کە بەهۆی شەڕکردنەوە برینداربوون.
بەپی ئامارەکان، دەرکەوتووە، ڕۆژی نەورۆزی ئەمساڵ، کەمترین حاڵەتی هاتوچۆ و ڕووداوی تر تۆمارکراون لە سنوری دەڤەری ڕاپەرین، ئەمەش بەبەراورد بەساڵانی پێشوو.
- 24-03-2014