خەندان - شاسوار مامە – ئامەد
لە 30ی ئازاری 2014 لە تورکیا هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەڕێوەدەچێت و 26 پارتی سیاسی کێبڕکێ لەسەر دەنگی زیاتر لە 52 ملیۆن کەس دەکەن.
ئەو پارتە سیاسییانەی بەشداری دەکەن لە هەڵبژاردنەکان، ڕیزبەندییان بەمشێوەیەیە:
1. پارتی دۆزی ئازاد (هودا پار)
2. پارتی چەپی دیموکرات (دەسەپە)
3. پارتی ئالتەرناتیڤ (ئالپارتی)
4. پارتی ڕێگای ڕاست (دەیەپە)
5. پارتی یەکگرتووی کۆمەڵایەتی، ڕیفۆرم و پێشکەوتن (تورک پارتی)
6. پارتی ڕزگاری گەل (هەکەپە)
7. پارتی کۆمۆنیستی تورکیا (تەکەپە)
8. گەپارتی
9. پارتی یەکێتی گەورە (بەبەپە)
10. پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)
11. پارتی پێشکەوتنی پارێزگاران (مەیەپە)
12. پارتی وەڵات (یەپە)
13. پارتی دیموکرات (دەپە)
14. پارتی ڕەنج (ئەپە)
15. پارتی ئازادی و پشتگیری (ئۆدەپە)
16. پارتی گەل (میللەت)
17. پارتی سەعادەت (سەپە)
18. پارتی ماف و ئازادییەکان (هاک پار)
19. پارتی دیموکراتی لیبرال (لەدەپە)
20. پارتی ئاشتی و دیموکراتی (بەدەپە)
21. پارتی تورکیای سەربەخۆ (بەتەپە)
22. پارتی کرێکاران
23. پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)
24. پارتی کۆماری گەل (جەهەپە)
25. پارتی مافی و یەکسانی (هەپار)
26. پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی (مەهەپە)
- 27-03-2014