ناو: ئەدهەم
نازناو: ئەدهەم بارزانی
ناوی باوک: شێخ عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
ڕێکەوتی لەدایکبوون :#16-04-1962#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #بارزان#
$ژیاننامە$
ئەدهەم بارزانی ڕێبەری حیزبوڵڵای شۆرشگێری کورد (KRH) بووە.
سیاسەتمەدار ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد شێخ محەمەد، ناسراو بە (ئەدهەم بارزانی)، ساڵی 1976 پەیوەندی بە ڕیزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە کردووە، ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی هەڵبژێردراوە و ساڵی 2016 کراوەتە بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئەدهەم بارزانی ساڵی 1962 لە گوندی لەدایکبووە و لە بنەماڵەی شێخەکانی تەکیەی بارزانە و نەوەی شێخ ئەحمەدی بارزانی (1892-1969)یە. ساڵی 1969 لە گوندی بارزان چووەتە قوتابخانە و ساڵی 1974 قۆناغی شەشەمی سەرەتایی لە شاری بەغدا تەواو کردووە و دەرچووی قۆناغی سێیەمی ناوەندییه. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەربی و فارسییە.
$خەباتنامە$
ئەدهەم بارزانی ساڵی 1976 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە. ساڵی 1980 وەک پەنابەر ڕووی لە وڵاتی ئێران کردووە و تا ڕاپەڕینی باشووری کوردستان ساڵی 1991 لەوێ ژیانی بەسەر بردووە.
ساڵی 1980 وەک پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان پەیوەندی بە باڵی ڕاستی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و ساڵی 1981 بەرپرسی لقی ئێرانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە.
لە دامەزرێنەرانی حیزبوڵای کورد بووه و دواتر باڵێکی بە ناوی حیزبوڵای شۆڕشگێڕی کورد جیاکردووەتەوە و بە ڕێبەری ئەم باڵە ناسراوە. ساڵی 2003 حزبەکەی هەڵوەشاندووەتەوە و پەیوندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە.
ساڵانی 2004-2008 بەرپرسی مەکتەبی کاروباری عەشایری سەر بە مەکتەبی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. ساڵانی 2005-2009 ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان بووە لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی هەڵبژێردراوە و ساڵی 2016 کراوەتە بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانیی پارتی دیموکراتی کوردستان. [1]