خەندان - شاسوار مامە
دەستەی هەڵبژاردنی شاری ئامەد، ئەنجامی هەڵبژاردنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی سنوری ئامەدی ڕاگەیاند و بەوپێیە پارتی ئاشتی و دیموکراسی "بەدەپە" پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و پارتی داد و گەشەپێدان بە پلەی دووەم دێت.
ئەنجامی دەنگی پارتە سیاسییەکان لە ئامەد بەم شێوەیەیە:
پارتی ئاشتی و دیموکراتی "بەدەپە" ؛ (397) هەزار و (179) دەنگ
پارتی داد و گەشەپێدان "ئاکەپە" : (252) هەزار و (65) دەنگ
هودا پار : (33) هەزار و (207) دەنگ
پارتی گەلی کوماری "جەهەپە": (8) هەزار و (660) دەنگ
بەبەپە : حەوت هەزار و (99) دەنگ
پارتی سەعادەت : (6)هەزار و (593) دەنگ
مەهەپە : چوار هەزار و 677 دەنگ
هاک پار : (3) هەزار و (188) دەنگ
دەیەپە : چوارسەد و (15) دەنگ
دەسەپە : پێنسەد و (16) دەنگ
سەربەخۆکان : (313) دەنگ
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، گوڵتان کشاناک و فرات ئانلی دەبنە هاوسەرۆکانی شارەوانی گەورەی ئامەد و سەرکەوتن بەسەر ڕکابەرەکەیان "محەمەد گاڵپ ئەنساری ئۆغلو" کاندیدی ئاکەپە.
- 01-04-2014