لەماوەی ساڵی 2013دا تیمەکانی بەشی زیادەڕەوی ئاوی سلێمانی 16 هەزار و 920 ماڵ و دوکانیان سزاداوە، بەهۆی ئەوەی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان و ئاوی خواردنەوەیان بە فیڕۆ داوە.
ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاوی سلێمانی بە خەندانی ڕاگەیاند: تیمەکانی بەشی زیادەڕۆی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ساڵی 2013 دا 16 هەزار و 920 ماڵ و دوکان و شوێنی گشتیان بەهۆی بەفیڕۆدانی ئاوی خواردنەوە سزاداوە.
وتیشی: "کۆی گشتی سزای هاوڵاتیان 154 ملیۆن و 585 هەزار دینارە، هاوکات دوو هەزار و 862 هاوبەشی ئاویش بڕوان بەشێوەی کاتی، لەسەر دووبارە بەفیڕۆدانی ئاو نەبونی تەوافە و شکاوی بۆری ماڵەکانیان".
- 01-04-2014