ساڵی 1950 لە شارۆچکەی #تەوێڵە#ی ناوچەی #هەورامان# لە دایکبووە
لەساڵانی شەستەکاندا پەیوەندی کردووە بەکۆمەڵەی ئیخوان موسلمینەوە
ساڵی 1969 خانەی مامۆستایانی تەواو کردووە
بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ مامۆستا بووە
ساڵی 1982 چۆتە ئێران و دواتر لە تورکیا و وڵاتانی کەنداو ماوەتەوە
لە 6-2-1994دا یەکگرتووی ئیسلامی ڕاگەیاند
لەکۆنگرەی یەکەمی حزبەکەیەوە تا کۆنگرەی پێنجەم ئەمینداری گشتی بووە
لەکۆنگرەی شەشەمدا خۆی کاندید نەکردەوە
ساڵی 2003 یەکێک بوو لەپێنج ئەندامە کوردەکەی ئەنجومەنی حوکمی عیراق
لەڕووی فیکرییەوە بە ئیسلامییەکی میانڕەو ناسراوە
لەڕووی سیاسییەوە لەچەند قۆناغێکی جیاوازدا هەڵوێستی یەکلاکەرەوەو ڕاشکاوی هەبووە
ساڵی 2015 کۆڕبەندی جیهانی میانڕەوی لە #هەرێمی کوردستان#دا دامەزراند
بۆ چارەسەرکردنی دۆخی هەرێم هەوڵی لێکنزیککردنەوەی لایەنەکانی داوە
لەکۆنگرەی حەوتەمدا جارێکی تر هەڵبژێردرایەوە بۆ ئەمینداری گشتی #یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان#