ساڵێک لە زانکۆى لەندەنى خوێند پاشان خوێندنەکەى گواستەوە زانکۆى ئێسێکس لە کۆڵچستەر..لەوێ بڕوانامەى ماجستێرى وەرگرت و لە ساڵى 1981 گەڕایەوە زانکۆى سلێمانى و بوو بە بەڕێوەبەرى پەڕتووکخانەکەى..لەگەڵ گواستنەوەى زانکۆى سلێمانى چوو بۆ هەولێر.. دواى ماوەیێک چووە سەر ستافى بەشى کوردى و بوو بە سەرۆکى بەشى کوردی لە کولێجى ئاداب.