- لەشاری سلێمانی کرێکارێک لەکاتی کارکردن کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
- کرێکارێک لەکاتی کارکردن لە پرۆژەی زانکۆی بانی مەقان لە چەمچەماڵ، گیانی لەدەستدا.
- دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەک شۆفێری کورد و عەرەب و تورکمان دیار نەمان و تەرمی چوار دانەیان لە نێوان کەرکووک و چەمچەماڵ دۆزرانەوە، ئەمڕۆش تەرمی 11ی دیکەیان لە ناو باخی شەتڵگەی بازیان دۆزرانەوە.