کوڕی سەرکردەی بە ناوبانگی کورد
شێخ مەحمودی حەفیدشێخ مەحمودی حەفیدی نەمرە و لە ساڵی 1917ز لە
سلێمانیسلێمانی لەو بنەماڵە تێکۆشەرەدا و لە سەردەمێکی پڕ کارەسات و تەقینەوەی مێژووییدا چاوی بە ژیان هەڵهێناوە.
شێخ لە تیف هێشتا منداڵ بووە تەمەنی نەگەیشتبووە سێ ساڵان دوای بە دیل گیرانی شێخ مەحمودی باوکی بە خاو و خێزانەوە ڕوویان کردە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لای
سمکۆسمکۆ (ئیسماعیل ئاغای شکاک) .
شێخ لەتیف ساڵی
1930 لە تەمەنی سیانزە ساڵیدا بەشداریی شۆڕشی چەکدارانەی کوردی کردووە.
لە ساڵی
1942 لە لایە ن حکومەتی پاشایەتی پەلاماردراوە ، بەڵام دەستگیرنەکراوە و خۆی گەیاندووەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دوای سالێک گەڕاوەتەوە . بەشداریی لە
کۆماری کوردستانکۆماری کوردستان لە
مەهابادمەهاباد کردووە، دەربەدەری و ئاوارەیی و دوورەوڵاتی زۆر بینیوە و چەندین جار لەلایەن دوژمنانی کوردە و زیندانی کراوە. لە ناوەڕاستی ساڵانی پەنجاکاندا لەلایەن ڕژێمی پاشایەتییەوە گیراوە و تاوەکوو سەرهەڵدانی شۆڕشی 14 تە موزی ساڵی
1958 لە شاری بەسرا لە زینداندا ماوەتەوە. شێخ لەتیف جگە لەوەی کە سەرکردەیەکی لێهاتوو بووە هاوکات شاعیرێکی بەسەلیقەش بووە چەندان هەڵبەستی بۆ وڵات و هەژاران و چەوساوەکان نووسیووە. بەگشتی هەڵبەستی لەم بوارانەدا نووسیوە: 1-نیشتانپەروەری 2-کۆمەڵایەتی 3-دڵداریی 4-گاڵتە وگە پ و بابەتی پێکەنیناوی.
شێخ لەتیف لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی
12-05-197212-05-1972 لە نەخۆشخانە ی (الراهبات) لە بەغدا لە تەمە نی (55) ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و دواتر تەرمەکەی هێنراوەتەوە بۆ سلێمانی و لەنێو
مزگەوتی گەورەمزگەوتی گەورەدا بەخاک سپێردراوە .
[1]