14-05-2014
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان یەکێک لە بڕگەکانی کارنامەی دانیشتنەکەی پێشێلکرد کە ناونانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو بۆ پێکهێنانی حکومەت و دانیشتنەکەی هەڵگرت بۆ سبەینێ. بەهۆی ئەمەوە کۆمەڵێک پەڕڵەمانتار مانگرتنیان راگەیاند.
- لەسەر داوای سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، کاتژمێر 9 و نیو ئەو پەرلەمانتارانی مانگرتوو دژی دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتاییان بە مانگرتنەکە هێنا.
- لەیەکێک لە کێڵگە مینیەکانی سنوری قەزای چۆمان مینێک بە شوانکارێکی دەڤەرەکەدا تەقیەوە و بەو هۆیەشەوە قاچێکی دەپەرێنێت وە هەروەها بەشێکی زۆری جەستەشی بەسەختی بریندار دەکات.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان