بەپێی ئه و ئەنجامە فەرمییانەی دوێنێ 19 ئایار کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوه لەسەر ئاستی هەموو عێراق ڕیزبەندیی 10 کاندیدە یەکەمەکە لەبەدەستهێنانی دەنگدا بەمجۆرەیە:
1_ نوری مالیکی لەدەوڵەتی قانون 721 هەزارو 782 دەنگ _ بەغدا.
2_ ئەیاد عەللاوی لەلیستی ئەلوەتەنییە 229 هەزارو 709 دەنگ _ بەغدا.
3_ ئارام محەمەد عەلی (شێخ محەمەد) لەبزوتنەوەی گۆڕان 150 هەزارو 613 دەنگ _ سلێمانی.
4_ د. نەجمەدین عومەر کەريم لەیەکێتی نیشتمانی 150 هەزارز 84 دەنگ _ کەرکووک.
5_ خەلەف عەبدولسەمەد لەدەوڵەتی یاسا 126 هەزارو 848 دەنگ _ بەسرە.
6_ ئوسامە نوجێفی سەرۆکی لیستی موتەحیدون 112 هەزارو 551 دەنگ _ موسڵ
7_ دکتۆرە حەنان فەتلاوی لەدەوڵەتی یاسا 90 هەزارو 781 دەنگ _ بابل.
8_ شێرکۆ میزرا مەنگوڕی لەیەکێتی نیشتمانی 83 هەزارو 663 دەنگ _ سلێمانی.
9_ محەمەد دەڕاجي سەرۆکی لیستی ئەحراری سەدری _ بەغدا لەگەڵ ئارێز عەبدوڵڵا لەیەکێتی نیشتمانی _ هەولێر دەنگەکانیان لە 76 هەزارو 380 دایە.
10_ باقر جەبر ئەلزوبەيدي سەرۆکی لیستی ئەلمواتنی ئەنجومەنی باڵا 62 هەزارو 898 دەنگ _ بەغدا.
- 20-05-2014