ساڵی 2008 لە دایکبووە. توانایەکی زۆری لە دەهۆڵژەنیندا هەیە و کاتێ دەهۆڵ دەکوتێ، وا هەستدەکەی کەسێکی گەورەیە کە ئەزموونێکی چەند ساڵەی له و بوارەدا هەبێ.
سەباح باوکی سان کە بۆخۆی یەکێکە لەهونەرمەندە دیارەکانی شاری #سلێمانی# و ئەندامی تیپی موزیکی میلی شارەکەیە، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر منداڵەکەی هەبووە، لەبارەی منداڵەکەیەوە وتی: لە تەمەنی سێ ساڵیەوە هەستم کرد بەوەی بەهرەیەکی گەورەی هەیە لە دەهۆڵ ژەنیندا، له و تەمەنەدا لە ماڵەوە بە قاپ و قاچاخ و کەوچک و چەتاڵ دەستی پێکرد و زۆر جار به و کەلوپەلانە دەهۆڵی لێدەدا.
سان ئێستا تەمەنی لە شەش ساڵی نزیکبۆتەوە و بەردەوام پڕۆڤە لەسەر کارەکەی دەکا. بۆ خۆی دەڵێ دەیەوێ لە داهاتوودا ببێتە دەهۆڵژەنێکی بەتوانا. ئێستا ڕۆژانە پێکەوە لەگەڵ باوکی لەماڵەوە ڕاهێنان دەکەن و پێکەوە مۆسیقا دەژەنن.
ئه و لە ئامێرە موزیکییەکانی تریشدا شارەزایی هەیە، بەڵام زیاتر حەزی لەدەهۆڵژەنینە و بە گۆرانیبێژە میللییەکان سەرسامە، تائێستا دەهۆڵی بۆ 30 هونەرمەندی میللی لێداوە، چەندین هونەرمەند و موزیکژەنی دیکە خوازیارن سان لەگەڵیان بەشداری چالاکی و بەرهەمە هونەرییەکان بکا.
سان بۆ خۆی دەڵێ: تائێستا دوو بەرهەمی منداڵانم بۆ چالاکی قوتابخانەکان تۆمارکردووە و بچووکترین ئامێرژەنی گروپەکەمم کە دەهۆڵ دەژەنم. هەروەها بەشداری فێستیڤاڵی هەورامییەکانیشم کردووە.
ئه و منداڵە ئێستا لە باخچەیەکی ساوایانی شاری سلێمانییە و یەکێکە لە منداڵە بەهرەمەندەکانی باخچەکەی.
چێنەر محەمەد مامۆستای سان لەبارەی ئه و منداڵەوە دەڵێ: یەکێ لە منداڵە چالاکەکانی باخچەکەمانە، بێجگە لە دەهۆڵژەنین لە بوارەکانی دیکەی نیگارکێشان و وێنەکێشانیشدا چالاکە و بەشداری پێشانگای ساڵانەی باخچەکەی کردووە.
ڕەنگە سان له و هونەرمەندانەی دیکە چانسی زیاتربێ بۆ ئەوەی ناوبانگ پەیدا بکا لە بواری دەهۆڵژەنیندا، چونکە ئەم لە تەمەنێکی زۆر کەمەوە دەستیپێکردووە و ئەگەر بەردەوامبێ، بە ئەزموونێکی زۆرەوە گەورە دەبێ و پێ دەگا.
- 20-05-2014