کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,688
وێنە
  123,586
پەرتووک PDF
  22,056
فایلی پەیوەندیدار
  125,171
ڤیدیۆ
  2,185
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,033
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,430
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,670
عربي - Arabic 
43,726
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,505
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,507
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,823
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
915
وێنە و پێناس 
9,458
کارە هونەرییەکان 
1,513
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,936
نەخشەکان 
268
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,041
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,644
کورتەباس 
22,100
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,362
بەڵگەنامەکان 
8,716
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
46
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,285
PDF 
34,630
MP4 
3,826
IMG 
233,005
∑   تێکڕا 
272,746
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە
ژیاننامە

پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە
ژیاننامە

جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان ! نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، سەرەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ڕاگەیاندو ڕای گشتی، لە ڕێژەی دەنگی لایەنەکان ‌و کاندیدەکان، دڵنیا کرا. پێشەکی، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەکە، لەگەلەکەمان ‌و، لە هەموو میدیاکان ‌و، ئەوانەی پەرۆشی پرۆسەی هەڵبژاردنێکی پاک‌و تەندروست بون، دەکەین.. ئینجا پیرۆزبایی لە تەواوی لایەن ‌و کاندیدە بەشدارەکانی هەڵبژاردنەکە ئومێدەواریشین، ئەم هەڵبژاردنەش، تاقیکردنەوەی هێژای بێ‌، بۆ پێشکەوتنی دیموکراسی‌و، پەروەردەی دیموکراسی‌و، ڕاپەڕاندنی ئەرکە بنچینەییەکانی دیموکراسی، لەعێراق‌و کوردستاندا. دڵسۆزانی کوردستان ! بەبۆنەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، بەهەلی دەزانین جارێکی دیکە ڕایبگەیەنن کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەروەکو چۆن لە (21-09-2013)دا، ڕێژەی دابەزیوی دەنگەکانی سەلماندو کاردانەوەی نەنواند؛ ئێستاش کە ڕێژەی دەنگەکانی لەسەر ئاستی عیراق، هەرێمی کوردستان، ناوچە دابڕێندراوەکان لە کوردستان، لە سلێمانی ‌و بردنەوەی پارێزگای هەڵەبجەش، بەرچاو بەرزبۆتەوە، بەم سەرکەوتنانە، یەکێتی بێباک نابێ‌ ‌و بەرپرسانە لەسەرجەم پرس ‌و بەرپرسیاریەتیەکە دەڕوانێ‌ ‌و دەشبێتە بەشێکی چارەسەری کێشەکان، لەسەر ئاستی عیراق ‌و ناوچە دابڕێندراوەکان‌و هەرێمی کوردستانیش. ئەی گەلی کوردستان ! ئێستا کە پرۆسەی هەڵبژاردن کۆتاییهات ‌و گەلەکەمان، بەوپەڕی سەربەستیەوە، چونە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان‌و لیست‌و کاندیدی دڵخوازی خۆیان هەڵبژارد، دەنگدان‌و ئەنجامی ڕاگەیەندراوی هەڵبژاردن، بەرپرسیارێتی سیاسی‌و یاسایی‌و جەماوەریەو، دەکەوێتە سەرشانی هەموولایەک، هەتا بتوانین، بەکردەوە، دوور لە پروپاگەندەی ڕاگەیاندن، دورو لە چەواشەکاری، بنەماکانی ئەرکە هاوبەشەکان، لەسەر ئاستی عیراق، ناوچەکانی مادەی (140) و هەرێمیش، بکەینە بنچینەی هەڵوێستی سیاسی‌و بڕیارو بەرنامەی لەمەودوامان. لەناخەوە، سوپاسی گەلەکەمان بەگشتی ‌و دەنگدەرانی یەکێتی دەکەین، کە بەدەنگە سەوزەکانیان، بەدەنگی خەمخواردنی یەکێتیەکەیان، بەدەنگی وەفاداری بۆ شەهیدان، بەدەنگی زاخاودراو بەفیداکاری پێشمەرگەو پیشمەرگەی کەمئەندام، بەدەنگی کرێکاران، جوتیاران، فەرمانبەران، ئەندازیاران، پزیشکان، کارمەندانی تەندروستی، کەمئەندامان، ژنان، لاوان، وەرزشکاران، پارێزەران، نوسەران، هونەرمەندان، تەکنیکاران، کاسبکاران، دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات، بەساڵاچوان‌و نابینایان.. بەدەنگی هەموتان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەکەتان، بەشێکی شایەنی دەنگەکانی گێڕایەوەو یەکێتیش، بەشێکی بەرچاوی نیگەرانیەکانی لەناو دەنگدەران، سەبارەت بە هەڵەکانی ڕابوردوو، بە ڕەخنەلێگرتنی هەڵەکان، ئاسایی کردەوە. ئێستاش کە یەکێتی، کەوتەوە سەر ڕێگای ڕاستەقینەی خۆی هەتا بتوانێ‌، لەم قۆناغە سیاسییە نوێیەدا، ئەرکە نوێکانی لە باری ئابوری، کۆمەڵایەتی، سیاسی، دەستوری ‌و عەدالەتەوە ڕابپەڕێنێ‌، لەهەمان کاتدا، باش دەزانین هێشتا لەناو ڕای گشتی‌و نەوەی نوێدا، هێشتا نیگەرانی سەبارەت بە یەکێتی ماوە. هێشتا، ڕەخنە لەیەکێتی دەگیرێ‌، هێشتا بەشێکی بەرچاوی دەنگدەر، لەژێر کاریگەری پروپاگەندەی ناراستدا ماوون، ئەمەش وامان لێدەکات، سوور بین لەسەر ئەوەی، کاندیدە متمانەپێدراوەکانمان لە پەرلەمانی عیراق‌و کوردستان‌و ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئەرکەکانیان، بەدیقەت ڕابپەڕێنن. پرۆژەکانیان ڕەنگدانەوەی ئەو پەیام‌و پەیمانە بێ‌، کە لە هەڵبژاردنەکاندا، بەناوی یەکێتیەوە، بەخەڵکیان داوە. داکۆکیکاری وشیاری بەدیهێنانی دروشم‌و ئامانجەکان بن. بەڵێ‌.. جەماوەری کۆڵنەدەر ! یەکێتی، دەرس‌و پەندی لە هەڵبژاردنەکانی ڕابوردوو وەرگرتووە؛ هەڵەکانی دەستنیشانکردووە؛ چیکە، جیاوازیەکانی خۆی ناکاتە قوربانی هیچ جۆرە سیاسەتێک، دووربێ‌ لەو نەخشە ڕێگایەی کە لە ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، ڕامانگەیاند. هەر بەم سیاسەتەش، دەتوانین، متمانەی پێدراوی ئێستامان بپارێزین‌و پاشماوەی نیگەرانیەکانی ناو خەڵکیش، بەرە بەرە بڕەوێنینەوە. یەکێتی، لە قۆناغە سیاسیە نوێکە، وردبۆتەوە. گۆڕانکاریەکانی لەمەودوا، لەبەرچاوگرتووە. دڵنیایە، نەخشەی سیاسی جیهان‌و ناوچەکەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش، لە دارشتنەوەیەکی نوێچەشندایە. لەناو ئەم داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسیدا، نەتەوەی کوردو گەلانی ستەملێکراوی ڕۆژهەڵات، دەبێ‌ بەمافی چارەی خۆنوسینی دیموکراسیانە بگەن. ئەم قۆناغە سیاسییە نوێیەش، سەبارەت بەیەکێتی، هەروەکو قۆناغی دەستپێکردنی شۆڕش، هەروەکو قۆناغی ڕاپەڕین‌و ڕاگەیاندنی فیدراڵا، هەروەکو قۆناغی دوای 11/ی سپتامبەرو ڕوخاندنی ڕژێمی سەدام‌و پێکهێنانەوەی عیراقی فیدرالی دیموکرات، ئەم قۆناغە سیاسییە نوێیەش، وردە وردە، ئەرکەکانی دەکەوێتە ئەستۆی نەوەی سێهەمی یەکێتی؛ نەوەی یەکەم، نەوەی شۆڕش‌و ڕاپەڕین بوو؛ نەوەی دوەمیش، نەوەی پارێزی فیدرال‌و پارێزەرو پەرەپێدەری دیموکراسی بوو، نەوەی سێهەمیش، نەوەی هەموارکردنی دەستورو دەستوری گەلپەسەند؛ نەوەی بەدیهێنانی سۆسیال‌و، دەستەبەری تەندروستی‌و، خوێندنی هاوچەرخە؛ نەوەی گێڕانەوەی یەکجارەکی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمە، بۆ سەر کوردستانی نیشتمانی دایک؛ نەوەی قۆزتنەوەی هەر هەلێکی ڕەخساوە، بۆ بەدیهێنانی دوا ئامانجەکانی مافی چارەنوس. گەلی هیوادارمان ! پیرۆزتان بێ‌ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن. پیرۆز بێ‌ سەرکەوتنی لیست‌و کاندیدەکانی یەکێتی. سوپاس بۆ دەنگدەری کوردستان‌و لەسەرانسەری عیراقدا. بەتایبەتی، لە شاخی حەمرینەوە، هەتا زاخۆی دەلال. سوپاستاندەکەین.. ئەی جەماوەری خەمخۆری کوردستان. جارێکی دیکە هەر ئێوە سەلماندتانەوە، کە ڕاستە ماوەیەک لە یەکێتیەکەتان نیگەران بون، بەڵام زوو هاتنەوە ناو ماڵە گەورەکەی ماڵی مام جەلال-ی دڵی گەورە؛ زوو بە هەستی دڵسۆزیتان ڕاستی‌و ناڕاستیتان لەیەک جیاکردەوە؛ زوو، بەتەنگ یەکێتیەوە هاتنەوەو هەروەکو چۆن لە شۆڕش بە سەخاوەتەوە، ڕۆڵەکانتان لە پێشمەرگایەتی‌و زیندانەکاندا دەبەخشییە یەکێتی‌و شۆڕش؛ چۆن چۆنی لەدوای ڕاپەڕینەوە تێکشکاندنی پیلانەکان لەسەر دیموکراسی، پۆل پۆل کوڕان‌و کچانتان، سەنگەرەکانی بەرەنگاری دیموکراسیتان، بەرێگای جۆراوجۆر، ئاوەدان دەکردەوە.. تەنانەت کە ڕەخنەشتان لە یەکێتی دەگرت، لە دڵسۆزیتانەوە بوو، ئێستاش، لە هەڵبژاردنی نیسانی ئەمساڵدا، کوردستانتان سەوزپۆش کرد. یەکێتیتان کردەوە ئەو هێزەی، بتوانێ‌ بەرپرسیارانە داکۆکی لە مافە بنچینەییەکانی دیموکراسی بکات‌و سوربێ‌ لەسەر جێبەجێکردنی دەستورو بەدیهێنانی ئامانجە دوورونزیکەکانی کوردو کوردستان.. لەسەرانسەری کوردستاندا. ئەی خەڵکینە ! سوپاستان دەکەین. سوپاستان دەکەین. سوپاستان دەکەین. ئەرکتان سەنگین کردین. بەڵێن بێ‌.. هەروەکو یەکێتیتان تاقیکردۆتەوە، لەمەودواش، شۆڕەسواری مەیدانی ململانێکان بین. شۆڕەسواری بەدیهێنانی مافەکانتان بین. شۆڕەسواری گێڕانەوەی کەرکووک‌و خانەقین‌و شەنگارو مەخمورو شێخان بین بۆ سەر کوردستان. شۆڕەسواری مافی چارەنوسی نەتەوەی کوردو گەلانی ئازادیخواز بین. بەبۆنەی ئەم سەرکەوتنەوە، بەبۆنەی بوژانەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، بەبۆنەی وەفای بێوێنەی یەکێتیەکانەوە، - ڕۆحتان شادو ئاسودە بێ‌ شەهیدان. - سەرتان بەرزتر بێ‌ پێشمەرگەکان. - خەمخۆرانی دیموکراسی.. ئێوەش دڵنیابن لەبەردەوامی دیموکراسی.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
2014/5/22
ئەم بابەتە 7,498 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 74%
74%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-05-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 7,498 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!