خەندان - هەردی حەسەن
هەردوو گۆڕەستان پیرۆتەسوری مەرگه و گردی لۆتەر، مردووناشتن تێیاندا قەدەغەکرا بەهۆی ئەوەی خراونەتە لیستی شوێنەوارە مێژووییەکانی پارێزگای سلێمانی یەوە.
بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی بڕیاریدا بەقەدەغەکردنی ناشتنی مردوو لە هەردوو گۆڕەستانی (پیرۆتەسوری مەرگه و گردی لۆتەر) و لە ڕێی بەڕێوەبەری ناحیەی بنگردەوە دانیشتوانی گوندی مەرگە و لۆتەر له و بڕیارە ئاگادارکرانەوە.
حسێن مەحمود، بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد تایبەت بەخەندان ڕایگەیاند،" هۆکاری ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەم دوو گۆڕەستانە شوێنەواری مێژویی زۆر کۆنیان تێدایە لە ناوچەکەدا ئێستا ئەم دوو گۆڕەستانە خراونەتە سەرنەخشەی مێژووی شوێنەواری سلێمانی"، وتیشی: بڕیارەکە بۆ پاراستنی ناوچە شوێنەواریەکانی دەڤەرەکەمانە تا بەدووربن لە دەست تێوەردانی خەڵکی، بۆیە مامۆستایانی ئاینی و خەڵکی ناوچەکەمان لەم بڕیارە ئاگادار کردۆتەوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد ئاماژەی بەوەشکرد لە بری ئه و جێگایانە، شارەوانی بنگرد جێی شیاوو گونجاوی بۆ گۆڕستانی ئه و دوو گوندە دیاری دەکات، بەمەرجێک ناوچەی کشتوکاڵی نەبن و گوندنیشینان ڕەزامەند بن لە سەر ئه و جێگایە وەک گۆڕستان.
ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو کە لە سنوری ناحیەی بنگردوو گوندەکانی دەوروبەری 10 ناوچەی شوێنەواری مێژویی گرنگ بوونی هەیە، پێویستە هەموولایەک هاوکاربن لە پاراستنی ئه و جێگە شوێنەواریانە، وتیشی: ڕێکخراوێکی شوێنەواری فەڕەنسی سەردانی ناوچەکەمانی کردووە بۆ ڕوپێوی کردن و دیاری کردنی ئه و شوێنەوارەکانی دەڤەری مەرگە.
ناحیەی بنگرد لە ڕووی ئیداریەوە سەربە قەزای دوکانە لە پارێزگای سلێمانی ژمارەی گوندەکانی ئه و ناحیەیە 56 گوندە کە ناوچەکە بەگشتی بە دەڤەری مەرگە ناسراوه و لە ڕووی مێژووی یەوە ناوچەیەکی مێژویی گرنگە کە لەئێستادا 10 جێگەی شوێنەواری گرنگی دیاری کراوی هەیە، مێژووی بەشێک لە گوندەکان و ئه و جێگە ئاساریانە بۆ پێش هاتنی ئاینی ئیسلام دەگەڕێتەوە کە ئەوکاتە فەروح پاشا له و ناوچەدا حکومداری کردووە.
- 16-06-2014