ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانی
فەریق جەبار یاوەر مەندە
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە
وئەندام ووتەبێژی فەرمی
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی پاراستنی هەرێم
لە بارەی :
هەلو مەرجی گشتی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکان و هەرەشەکانی گروپە تیرۆرستیەکان و هەلوێستی هەرێم:
-لە دوای ڕۆژی 2014/6/10 و لە پاش ئه و ئالوگۆرە خیرا و کت و پرەی ڕویدا لە ڕووی ئیداری و سەربازی و ئەمنیەوە لە پانتاییەکی جوگرافی فراوان لە سنوری پارێزگاکانی (نەینەوا + صلاح الدین + ئەنبار + هەندی ناوچەی سەر بە پارێزگای کەرکووک + هەندێ ناوچەی سەر بە پارێزگای دیالی) کە بە شێوەیەکی گشتی هیچ جۆرە ئیدارەیەکی حکومی و هیچ جۆرە هێزێکی سەربازی و ئەمنی سەر بە دام و دەزگاکانی حکومەتی عیراقی ئیتیحادی له و سنورانەدا نەما و لەجیاتی ئەوان کۆمەلێکی گروپی چەکدار دەستیان گرت بەسەر گشت دام و دەزگا ئیداری و سەربازی و ئەمنیەکانی سنورەکە و چەک و تفاقی جەنگی زۆریان بەردەست کەوت له و ناوچانە و لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا و بە درێژایی زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر بوونە هاوسێی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکان.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی زۆر ڕوون و ئاشکرا هەلوێستی خۆیان لەبارەی ئه و هەل و مەرجە نوێیەدا ئاشکرا کرد کە بە هیچ شێوەیەک هەرێمی کوردستان نابێتە لایەنێک لە ململانێی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و داکۆکی دەکات کە گشت کێشەکان بەشێوازی گفت و گۆی هێمنانە و سیاسیانە چارەسەر دەکرێت و لەگەڵ ئەوەشدا بە هەموو توانای خۆی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکان لە هەر هەرەشەیەکی دەرەکی و تیرۆرستان دەپارێزێت و بەهیچ شێوەیەک کاری سەربازی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکان ئەنجام نادات.
بەڵام ئەوەی بەدی کرا و دەکرێت بەشێوەیەکی زۆر ڕون و ئاشکرا و لە پاش 2014/6/10وە هەندێ گروپی تیرۆرست چەند جارێک و لە زۆر شوێنی جیاجیای هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکان پەلاماری هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی تری پاراستنی کوردستان دەدەن و جگە لەوەش تۆپبارانی ناوچەکانی نیشتەجێ بوونی هاوڵاتیانی سڤیل دەکەن لە سنوری ناوچەکانی (جەلەولا و دەوروبەری کەرکووک و توزخورماتوو و حەمدانیە و قەرقوش و ڕەبیعە و شەنگار...هتد) و بەتایبەت لەم چەند ڕۆژەی دواییدا زیاتر لە (15)پازدە جار و لە چەند قۆلێکەوە پەلاماری سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەیان داوە لە سنوری (حەمدانیە) و جگە لەوەش هاولاتیانی سڤیلی ناوچەکەشیان تۆپباران کردووە...
لێرەدا دوپاتی دەکەینەوە کە گشت هێزەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان بە هەموو تواناوە بەرگری لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکان دەکەن و سەرەنجی ئه و گروپە تیرۆرستیانە ڕادەکێشین کە هێزەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان بەسەبرن ئەما بە زەبرن.
و جەخت دەکەینەوە بۆ جارێکی تر تەنها و تەنها هەر ئێمەی ئەندام و ووتەبێژی فەرمی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی پاراستنی هەرێم بە فەرمانی ڕێزدار (سەرۆک بارزانی)سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتی هێزەکانی پاراستنی هەرێم،ووتەبێژی فەرمی هێزەکانی پاراستنی هەرێمین و هەرچی دەگوترێت لە دەرەوەی ئەودا نافەرمی و ناراستە.